وتووێژ ده‌گه‌ڵ عه‌لی خزری
هێدی: ڕه‌سووڵ نادری ده وتووێژێكی دا ده‌ڵێ: "حه‌یران هی ده‌شتی هه‌ولێر نییه، به‌ڵكوو له موكریان ڕا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش له لایه‌ن ژنانه‌وه گوتراوه و هی پیاوان نییه. حه‌یران شتێكی ژنانه‌یه.(1)". پێموایه ئه‌و وتانه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵده‌گرن و ناكرێ خێرا به سه‌ریاندا تێپه‌ڕین. وه‌ک شاره‌زایه‌كی ئه‌و بواره حه‌ز ده‌كه‌م بۆچوونی خۆتم له سه‌ر وته‌كانی ڕه‌سووڵ نادری بۆ ده‌رببڕی. ئه‌و وتانه هیچ بنه‌مایه‌كی پته‌ویان هه‌یه؟
عه‌لی خزری: ئه‌وه كه حه‌یران تایبه‌ت به ده‌شتی هه‌ولێر یان ناوچه‌ی موكریان بێ، وه‌ک و‌ه‌ی وایه بڵێین كاره‌ساته‌كان هه‌ر له‌و دوو ناوچه‌یه ده‌قه‌ومێن. من لام وایه حه‌یران وه‌ک كارهساتێک ده‌كرێ له هه‌موو شوێنێک بقه‌ومێ، به‌ڵام هه‌وا و شێوه‌ی چڕین به ناوچه و هێندیک تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌وه، ئاڵ و گۆڕێكی وای به‌سه‌ر دادێ كه له شوێنێک پێی بگوترێ لاوک، له جێیه‌ک پێی بڵێن حه‌یران، له هه‌رێمێک به هۆره ناوبانگی ده‌ربكا و له لایه‌ک به مووری ناو به‌رن. ئه‌وانه هه‌موویان له ناوه‌رۆک دا یه‌كن به‌ڵام له مۆسیقا دا هێندێک جیاوازییان هه‌یه كه ئه‌وه‌ش شتێكی سروشتییه، چونكه ئه‌و جیاوازییه له زاراوه، جل و به‌رگ و هێندێک داب و نه‌ریتی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت دین و ئایینیش دا له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كاندا وه‌به‌رچاو دێ. ئه‌گه‌ر بڕوانیینه خه‌ریته و نه‌خشه‌ی گشتیی كوردستان ده‌بینین له ناو ئه‌و به‌شه له كوردستان كه به زاراوه‌ی كرمانجی ده‌دوێن لاوک و لاوژه‌مان هه‌یه، له ناوه‌ندی كوردستان حه‌یران، له خوارووی كوردستان هۆره و موور. له‌ناو بادینییان دا هۆره نابینی، هه‌روه‌ک له‌ناو جافاندا لاوک و لاوژه ڕمێنی نییه و حه‌یران ناناسن، له‌ناوچه‌ی موكریان له موور ناگه‌ن. هێندێک تایبه‌تمه‌ندیی تریش هه‌ن، وه‌ک: بۆچ له‌و ناوه دا، بۆ وێنه له‌ناوچه‌ی سوله‌یمانی كه له ناوه‌ندی كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه، حه‌یران ئه‌و ڕمێنه‌ی نییه، یان له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌رده‌ڵان ئه‌و بابه‌ته تا ڕاده‌یه‌ک كه‌م ڕه‌نگه، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێندێک هۆی سیاسی و تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌یی كه ڕه‌نگه له گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای ئه‌و وتووێژه یه‌ک نه‌گرنه‌وه و پێویستیان به لێدوانێكی تر بێ. ده‌توانین بڵێین حه‌یران و لاوک و هۆره و موور و... له چوارچێوه دا یه‌كن. كارهساتێک قه‌وماوه، ڕوداوێک ڕووی داوه، داد و هاوارێكه له ده‌ست زوڵمی زاڵم، جه‌فای یار و مه‌رگی دڵدار و دووریی له نیشتمان، یان تاسه و ئاره‌زوویه‌كه، تاسه‌بار و ده‌ستكورتێک، وه‌ک كوڵ و كۆ هه‌ڵیده‌ڕێژێ. ناتوانین بڵێین ئه‌و شتانه هه‌ر له ده‌شتی هه‌ولێر به‌دی ده‌كرێن یان ته‌نیا له ناوچه‌ی موكریان پێكدێن. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێ كه حه‌یران هی سه‌رده‌مێكه كه ئه‌و ناوچه له‌یه‌ک هه‌ڵپه‌رتراوانه یه‌ک بوون، یان ئه‌و سنووره ناو ده‌وڵه‌تانه‌یان له نێواندا نه‌بووه و گه‌وره‌یی و چووكی و گرینگیی كاره‌سات، سنووری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیاری كردووه. حه‌یران و لاوک و هۆره و مووری هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش دروشم و نیشانه‌ی ناوچه‌ی خۆی پێوه‌یه و سه‌یریش نییه حه‌یرانێک یان شوێنه‌وارێكی ئه‌ده‌بی زاره‌كی ناوچه‌یه‌ک، به هۆی جوانی و پوختی داڕژتن و سه‌رنجڕاكێش بوونی ناوه‌رۆكه‌وه له ناوچه‌كانی تریش هه‌ر به شه‌قڵ و مۆری شوێنی خوڵقانی، بگوترێنه‌وه. ئه‌و شه‌قڵ و مۆره‌ش نابێته به‌ڵگه‌یه‌كی جێی متمانه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵێن هه‌رچی حه‌یران یان لاوک و... یه تایبه‌ت به فڵان ناوچه و مه‌ڵبه‌نده. به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه، ئه‌وه كه كاک ڕه‌سووی نادری كوتوویه‌تی حه‌یران هه‌ر له لایه‌ن ژنانه‌وه گوتراوه و له‌و سه‌یرتر حه‌یران كوتن كاری پیاوان نه‌بووه، وه‌ک نه‌قڵه خۆشه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه، ده‌بێ زۆرتر جه‌فه‌نگ بێ هه‌تا بۆچوونێكی ته‌واو ئه‌قڵ په‌سند. ڕه‌نگه بووبن، یان ئێستاش هه‌بن ژنانێک حه‌یران بڵێن كه دڵنیام له چوار پارچه‌ی كوردستان ڕاده‌یان نا‌گاته ده كه‌س، به‌ڵام كه‌س هه‌تا ئێستا نه شتی وای كوتووه، نه شتی وای بیستووه، كاک ڕه‌سوو به پشتیوانیی كام سه‌رچاوه و كام نموونه و بنه‌ما ئه‌و قسه‌یه ده‌كا؟ با وڵامی ئه‌و جه‌فه‌نگه‌ی كاک ڕه‌سوو به جه‌فه‌نگێک بده‌مه‌وه. ده‌ڵین دوو كه‌س پێكه‌وه دانیشتبوون ترێیان ده‌خوارد، یه‌كیان ڕوانی ئه‌ویتر زاری زۆر زله و هێشووه‌كان هه‌ر به ساغی هه‌ڵده‌گرێ و هه‌ڵیدێنێ و زاری بۆ داده‌پچكڕێ و به خڕی ڕۆی ده‌هێڵێته خوارێ و وه‌ک ڕێوی هه‌ر چێوكه‌كانی ده‌داته‌وه ده‌ر. تووڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ كوا ترێ خواردن وا ده‌بێ؟ ده‌نكه ده‌نكه بیخۆ! كابرا له كاتێكدا هێشوویه‌كی گه‌وره‌تری هه‌ڵده‌گرت و خه‌ریک بوو زاری بۆ داد‌ه‌پچڕی، وڵام ده‌داته‌وه: ئه‌وه‌ی ئه‌توو ده‌ڵێی هه‌رمێیه هه‌رمێ!
ئه‌وه‌ی كاک ڕه‌سوو ده‌یڵێ باللۆره‌یه، حێ بووكێ‌یه، هه‌ی ته‌خته ته‌خته‌یه، هه‌وای مه‌شكه‌ژاندن، مانگالاواندنه‌وه‌یه، لایه‌لایه‌ی مناڵ و شینی مردوو و... یه، نه‌ک حه‌یران. له ڕابردوو دا، كه كاک ڕه‌سوو باسی ده‌كا، هه‌ر كه‌یخودا و پیاوی به‌ته‌مه‌ن حه‌یرانیان ده‌كوت. حاجی سمایلی كاكه‌لاو پاش چوونه حه‌جیش حه‌یرانی ده‌كوت و له‌و كه‌ش و هه‌وای سی چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش كه‌س لێی به ئیراد نه‌ده‌گرت، له كاتێكدا هیچ پیاوێک به‌دی ناكه‌ی باللۆره یان هه‌وای مانگالاواندنه‌وه‌ی، كه تایبه‌ت به ژنانه، كوتبێته‌وه، یان وه‌ک شتێكی پیاوانه بیڵێته‌وه. ته‌مه‌نی كاک ڕه‌سوو ئه‌و ئیزنه ده‌دا وه‌بیری بێته‌وه ئه‌و كاتی كه گه‌نج بوو له هه‌موو كۆڕی دیوه‌خان و مه‌جلیساندا ئه‌وه پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان بوون وه‌ک كارێكی پیاوانه‌ی وێچوو حه‌یرانیان ده‌كوت و ورده‌قام و گۆرانی‌یان به بابه‌تی گه‌نج و لاو و دمڕووتان ده‌زانی. كاک ڕه‌سوو هه‌ر له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێ له فڵان ئاوایی تووشی پیرێژنێک بووم كه وا دیار بوو قه‌دیم حه‌زی له بابم كردبوو! لێم تووڕه بوو كه بۆچ بوومه‌ته شایه‌ر و قامان ده‌ڵێم و ئه‌و كاره له بنه‌ماڵه‌ی من ناوه‌شێته‌وه. ڕه‌نگه كه‌س وه‌ک كاک ڕه‌سوو نه‌توانێ هه‌ر له ناوچه و ئاوایی و كوێره‌دێیه‌كانی لانی كه‌م مه‌ڵبه‌ندی موكریان، ناوی ده‌یان حه‌یرانبێژی به ناوبانگ دیاری بكا، به‌ڵام داخوا ده‌توانێ ناوی چوار ژنی حه‌یرانبێژ به‌رێ كه جگه له خۆی كه‌سی تر بیانناسێ؟ له كوردستانی گه‌رمێن كه زیاتر له به‌شی كوێستان، كاریان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه كردووه، بۆچ هه‌تا ئه‌وڕۆ كه‌س شتێكی وه‌های به مێشک دا نه‌هاتووه و كاک ڕه‌سوو له‌سه‌ر كام بنه‌ما وه‌ها شتێک ده‌ڵێ؟ ڕه‌نگه ئه‌وه كه له حه‌یران دا ده‌ڵێن: "ئه‌وه كیژ ده‌ڵێ..." كاک ڕه‌سووی هێنابێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه حه‌یران بابه‌تێكی ژنانه بێ. منیش لام وایه حه‌یران خۆش بوو ژن كوتبای، به‌ڵام ژنی كورد هه‌رچه‌ند له‌چاو ژنانی نه‌ته‌وه هاوسێیه‌كان سه‌ربه‌ستیی زیاتر بووه، به‌ڵام هیچكات ئه‌و سه‌ربه‌ستییه نه‌گه‌یوه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه كه له مۆسیقا دا چالاكیی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر كوڵ و كۆیه‌كی له ده‌رووندا بووبێ، به بیانووی لاواندنه‌وه‌ی مناڵ، ئه‌گه‌ر ویستوویه‌تی ڕه‌خنه بگرێ و ڕق و كین بڕێژێ به بالۆره و ئه‌گه‌ر ویستوویه‌تی به ڕیتم ده‌روونی له گرفته‌كانی ڕوحیی پاک بكاته‌وه، به ئاهه‌نگی مه‌شكه‌ژاندن سوكنایی هاتووه‌تێ. ژنی كورد زگ‌ماک هۆنه‌ر بووه. ئه‌وه‌ی ئه‌و له لایه‌لایه و بالۆره و مه‌شكه‌ژاندن و شینگێڕیی مردوو و... دا وه‌ک هۆنراوه خوڵقاندوویه‌تی، له باری ناوه‌رۆک و جوانیناسییه‌وه بێ وێنه‌یه و پیاوی كورد، له كاری مۆسیقا دا، ئه‌و سوژه و دیالێكتانه‌ی له ژن وه‌رگرتووه و ئه‌وه كه له حه‌یراندا له زمان كیژه‌وه ده‌گوترێ، ئه‌مانه‌تدارییه‌كه له لایه‌ن پیاوه‌وه. ئه‌گینا ژن، ئه‌ویش ڕاسته‌وخۆ، كه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بووه كه توانایییه‌كانی خۆی له مۆسیقا دا، ئه‌ویش له سه‌رده‌مێكدا كه ته‌نانه‌ت بۆ پیاویش گۆرانی گوتن به كارێكی سووک داندراوه، بهێنێته مه‌یدانه‌وه؟
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه پانزدهم خرداد 1386ساعت 19:17 توسط امید رحیمی اقدم
|
لایه‌نگری ئه‌وه نیم زمانی كوردی به په‌تی په‌تیگه‌ری بخنكێ! زمانی زیندوو وه‌رده‌گرێ و ده‌شبه‌خشێ. به‌ڵام پێموانییه پێویست بێ نووسه‌ر له كاتی نووسین دا به زمانێكی دیكه بیر بكاته‌وه و به "كوردی" بنووسێ. ڕه‌چاو كردنی ئه‌و شێوازه و له به‌ر چاو نه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانی كوردی ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێک زمانه‌كه‌ی دیكه نه‌زانێ ده نووسینی ئه‌و نووسه‌رانه ناگا.
ئه‌و سه‌ره‌ڕۆیییه‌ی ئێستا ده نێو زۆربه‌ی نووسه‌ران دا، به تایبه‌ت ده نێو نووسه‌رانی گه‌رمێن دا[1]، باوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی خۆماڵییه له زمانی كوردی! هه‌ر نه‌بێ ئه‌وانه‌ی له‌مێژه ده‌نووسن و به ناشوكری نه‌بێ "شاعیر" و "نووسه‌ر" و "سه‌رنووسه‌ر"ن ده‌بوایه له‌و بواره دا زیاتر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بكه‌ن و سه‌ره‌ڕۆیانه مل پێوه نه‌نێن و به خۆیانه‌وه خوێنه‌رانیشیان به‌ره‌و لاڕێ نه‌به‌ن.
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ی پێش كه وتارێكم له شاعیر و نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌رێكی نیشته‌جێی هه‌نده‌ران ده‌خوێنده‌وه تووشی ئه‌و ده‌ربڕینه هاتم: "... ئه‌و كه‌سه نه‌بوو كه بێ گودار له ئاو بدا"! ده دڵه خۆمدا گوتم: ئه‌و خوێنه‌ره به‌سته‌زمانه‌ی فارسی نازانێ ده‌بێ چۆن له‌و ده‌ربڕینه بگا!
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه پانزدهم خرداد 1386ساعت 18:59 توسط امید رحیمی اقدم
|
فه‌رهه‌نگی به پیرۆز دانان و بوت ساز كردن و ئه‌فسانه هه‌ڵبه‌ستن له نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه دا زۆر كه‌لێن و قوژبنی ته‌نیوه‌ته‌وه. له سیاسه‌ت دا له‌مێژه مه‌رگخوازی و شه‌هیدپه‌روه‌ری و قاره‌مان سازكردن بوونه دیارده‌گه‌لێكی پیرۆز. ئه‌و فه‌رهه‌نگه چه‌وته ئه‌ده‌بیاتیشی گرتۆته‌وه و هێندێک شاعیر و نووسه‌ر ئه‌و دیاردانه‌یان وه‌ک شتێكی پیرۆز له به‌ر چاوی خه‌ڵک زه‌ق كردوونه‌وه و خه‌ڵکیان به‌ره‌و نه‌مان و نه‌هێشتن هان داوه.
له سیاسه‌ت دا ئه‌و فه‌رهه‌نگه بوو به هۆی ئه‌وه كه هه‌ر كه‌س له گوڵ كاڵتری به "پیرۆز"ه‌كان گوتبا گڵۆڵه‌ی به‌ختی ده‌كه‌وته لێژی! له ئایینیشدا هه‌ر كه‌س زمانی به پێچه‌وانه‌ی وته‌ی "پیرۆز"ێک بگه‌ڕێ به كفر داده‌ندرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه له ئه‌ده‌بیاتیشدا ڕیشاژۆ بێ، دوور نییه سبه‌یڕۆژێ كه‌س نه‌وێرێ ڕه‌خنه له "شاعیری پیرۆز" و "كتێبی پیرۆز" بگرێ، له ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌كا زمانی مووی لێ بێ.
كاتێک ده‌گوترێ "حه‌زره‌تی نالی" یان "حه‌زره‌تی خانی" یان حه‌زره‌تی فڵان، وێڕای ئه‌وه كه ناودێر كردن به "حه‌زره‌ت" ڕێزێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێ، به پیرۆز دانانی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌نوێنێ. ناڵێم ئه‌و كه‌سانه شایانی ڕێز نین. به بێ شک جێی ڕێزن و ده‌بێ شانازیشیان پێوه بكرێ، به‌ڵام هیچ پێویست ناكا له گوێن كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان بكرێن به كه‌سایه‌تییه‌كی پیرۆز.
"ڕێبوار سیوه‌یلی" كتێبێكی هه‌یه به ناوی "كتێبی نالی" كه تێیدا سێ قه‌سیده‌ی نالی شیكردوونه‌وه. له وتووێژێكدا[1] لێی ده‌پرسن: بۆ ناوی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ناوه "كتێبی نالی"؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:
"به لای منه‌وه ئه‌و ناونیشانه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شێعری نالی‌یه بۆ ئاستی كتێبه موقه‌ده‌س و پیرۆزه‌كانی دنیا. ... هیچ كامێ له كتێبه گه‌وره‌كانی ژیاری مرۆڤایه‌تی بێبه‌ش نین له شێعرییه‌ت و پێرۆزی و له تێكه‌ڵێک له‌و دوو ڕه‌گه‌زه. ئێمه كتێبمان هه‌یه به ناوی "كتێبی بودا"، كتێبمان هه‌یه به ناوی "كتێبی زه‌رده‌شت" و "كتێبی عیسا" و "كتێبی "مووسا" و "كتێبی محمد" و هتد. كه هه‌موویان تێكه‌ڵێكن له پیرۆزی و شێعری. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مێژووی كتێب بۆخۆی پڕه له ڕووداوی پیرۆزمه‌ند و شكۆدار. له پشت ژماره‌زۆریی ده‌ستنووس و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مرۆڤ داونی بۆ پاراستنی كتێبه‌كان، ڕێزگرتنێكیش له پیرۆزمه‌ندی و له‌وێشه‌وه له شێعر هه‌یه، كه بێگومان ئێستا به لای ئێمه‌وه نرخێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه، وه‌لێ بۆ نه‌وه‌كانی پێش ئێمه نرخێكی مه‌عنه‌ویی تایبه‌تیان هه‌بووه. جا ئه‌گه‌ر مێژووی كتێب بۆخۆی به‌و ڕه‌وته دا تێپه‌ڕیبێت و ئێمه‌ش شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌كو "نالی"مان هه‌بێت، بۆچی كتێبێكمان نه‌بێت به ناوی "كتێبی نالی" كه مرۆڤێكه به ته‌واوی مانا "كتێب"ی به‌رهه‌م هێناوه؟ ... به مانایه‌كی تر، ده‌مه‌وێ بڵێم: به‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه نالی یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه گه‌ورانه‌ی ناو مێژوو و خه‌یاڵگه‌ی مرۆڤی كورد، ئه‌وه‌ی ده‌شێت كتێبه‌كه‌ی یادهێنه‌ره‌وه‌ی كتێبه پیرۆزه‌كان بێت و جگه له په‌یامه شێعرییه‌كه‌ی، هه‌ڵگری په‌یامێكی یه‌زدانیش بێت. شێعر به گشتی و شێعری كه‌سانێكی وه‌كو نالیش به تایبه‌تی، له ئاستێک له ئاسته‌كاندا، ده‌كرێ هه‌ڵگری په‌یامێكی یه‌زدانییانه‌ی پیرۆز بێ، چونكه مامه‌ڵه‌ی نالی له‌گه‌ڵ زمان دا، هه‌مان مامه‌ڵه‌ی یه‌زدانه له‌گه‌ڵ گه‌ردووندا. لێره‌وه پێموایه ناونیشانی "كتێبی نالی" هه‌وڵدانێكی چاونه‌ترسانه‌ی منه بۆ ئه‌وه‌ی كه نالی ته‌نیا له ئاستی شاعیرێكدا نه‌بینم، كه له ناو مێژوو دا ئه‌یدۆزنه‌وه؛ به‌ڵكو شاعیرێكه له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو..." - ڕێبوار سیوه‌یلی، ئاینده، ژماره 38 -
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه پانزدهم خرداد 1386ساعت 18:55 توسط امید رحیمی اقدم
|
• دوکتور محه‌ممه‌دڕه‌زا باتێنی
کوردی و تورکی و زمانگه‌لی وێنه‌ی ئه‌وانه زمانی ته‌واوعه‌یارن و زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕاوێژ یان ته‌نانه‌ت به زاراوه نێودێر بکرێن. چونکه زاراوه هه‌ر جیاوازییه‌کی ده‌ربڕینه، وه‌ک زاراوه‌ی ئیسفه‌هانی له به‌رامبه‌ر زاراوه‌ی یه‌زدی دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌من ده‌گه‌ڵ تاجیکییه‌ک قسان بکه‌م هیچ گیروگرفتێکم بۆ تێگه‌یشتن له زمانی وی که نیشته‌جێی وڵاتی تاجیکستانه نییه، چه‌ند وشه نه‌بێ که له‌وانه‌یه بپرسم مه‌به‌ستی چییه. واته پێوه‌ندییه‌که تێکناچێ. به‌و پێیه ئێمه به‌وه ده‌ڵێین زاراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان 60 له سه‌د یان سه‌رتر پێوه‌ندییه‌که تێکچێ پێیده‌ڵێین ڕاوێژ، که تا ڕاده‌یه‌ک تێده‌گه‌ین لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌ڵی چی، به‌ڵام پێوه‌ندیی ته‌واو سه‌رناگرێ. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر گیله‌کییه‌ک بێ و قسه‌م ده‌گه‌ڵ بکا، من تێناگه‌م ده‌ڵێ چی، که وایه من ده‌ڵێم ئه‌وه زمانێکه؛ گیله‌کی زمانه، مازه‌نده‌رانی زمانه، کوردی، تورکی زمانن. به‌ڵام ئه‌و داستانه که ئه‌وانه له ڕابردوو دا چ زمانێکیان هه‌بووه باسێکی دیکه‌یه.
له کۆبوونه‌وه‌ی زانستگه‌ی تۆرۆنتۆ دا یه‌کێک پرسیاری کرد: ئایا زمانێک، هه‌ر به له ناوچوونی ئاخێوه‌رانی ده‌مرێ یان به شێوه‌یه‌کی تریش ده‌مرێ؟ به‌ڵێ، زۆربه‌ی وڵاتانی باکووری ئه‌فریقا که ئێستا به عه‌ڕه‌ب داده‌ندرێن، وه‌ک میسر و چه‌ند به‌شی گه‌وره له عێڕاق؛ ئه‌وانه هه‌ر به عه‌ڕه‌بی قسه‌یان نه‌ده‌کرد. کاتێک ئیسلام به سه‌ریاندا زاڵ بوو و له‌و وڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی عه‌ڕه‌ب سه‌قامگیر بوو، زمانه‌که‌یان بوو به عه‌ڕه‌بی و ئه‌وانه بوونه نه‌ته‌وه‌یه‌کی عه‌ڕه‌ب. به‌و پێیه، ئه‌گه‌ر له ئازه‌ربایجاندا سه‌رده‌مێک به ڕاوێژێکی فارسی قسه کراوه و دوایه تورکی بۆته باو، ئه‌وه باسێکی مێژوویییه. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه زمانی تورکییه و زمانی تورکیش زمانێکه. زمان‌ناسان زاراوه‌یه‌کیان هه‌یه پێیده‌ڵێن Linguistic Islands واته دورگه زمانییه‌کان. به‌و مانایه که له‌وانه‌یه له گوندێکی ئازه‌ربایجان خه‌ڵک به تورکی نه‌دوێن و به ئازه‌ریی کۆن بدوێن، هه‌روه‌ک چۆن له میسریش تاقمگه‌لێک هه‌ن که ئێستاش زمانه کۆنه‌کان ده‌زانن و کوت کوت وه‌ک دورگه زمانییه‌کان ماونه‌وه. به‌و پێیه ئه‌وه دوو باسی جیاوازه. ئه‌وه که ئێستا تورکی زمانه یان نا؟ وه‌ڵام "ئه‌رێ"یه؛ ئه‌وه‌ش که سه‌رده‌مێک مه‌ڵبه‌ندی ئازه‌ربایجان به زمانێک دواوه که ڕیشه‌ی ئێرانی هه‌بووه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وانه دوو بابه‌تی جیاوازن.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه پانزدهم خرداد 1386ساعت 18:50 توسط امید رحیمی اقدم
|
حضور زن در فرهنگ شفاهی کرد
● نوشته: کریستین آلیسون
o ترجمه از انگلیسی: فریده فتاحی قاضی
برای دانش‌پژوه کرد، «فولکلور» نقش مهمی را در فرهنگ سنتی ایفا می‌کند. در تعریف، از فولکلور به عنوان مخزنی از علم و خرد بیان شده است که قسمت عمده‌ای از زندگی کردها را دربر می‌گیرد. و نیرویی است که یک اجتماع سنتی را به هم می‌پیوندد. اگر چه امروزه تعداد افرادی که هنوز به صورت سنتی در روستاها زندگی می‌کنند رو به کاستی می‌رود، با این همه میزان سواد و علم در میان کردزبان‌ها قابل توجه نیست. به همین دلیل فولکلور اهمیت سمبولیک بسیار گسترده‌ای دارد و نه تنها از مشخصه‌های مردم کردستان، بلکه بقایای یگانه ادبیات کردی نیز هست که بسیاری از مردم آن را به خوبی می‌شناسند.
در بستر فرهنگ کردی، اصطلاح «فولکلور» می‌تواند دارای ابعاد وسیعی بوده، اشکال سنتی و عادات خاص جامعه را در زمینه‌های هنری و مسائل دیگر اجتماع پوشش دهد. در این بحث بیش‌تر از مفاد ادبیات شفاهی و به مفهوم دقیق از «هنر لفظی» گفتگو خواهد شد که شامل مطالبی از سنت‌ها، رسوم و عقاید باستانی و هم‌چنین درباره شعر و نثر می‌باشد. همه این مطالب در گذشته عموماً به طور شفاهی بیان می‌شده ولی امروزه بیش‌تر این مطالب گردآوری و به چاپ رسیده است.
فولکلور در زبان کردی غالباً به عنوان Hyperotrophy بیان شده است (Nikitine 1950) که اروپائیان آن را شعر رزمی، قصیده، یا ترجیع بند، ضرب‌المثل و داستان‌های فولکلوریک و نوحه و چیزهای دیگری از این دست می‌خوانند. این گستردگی و تفاوت‌ها می‌تواند برخاسته از سرزمینی که به علت نامساعد بودن شرایط زندگی، مردم را به زندگی در گروههای کوچک در نقاط مجزا و دور از هم مجبور کرده است و این زندگی گروهی مجزا، تفاوت‌ها را در فولکلور باعث شده و سبک‌های متفاوتی به وجود آورده است. اگرچه داستان‌ها و ژانرهای مشابه و مشترک زیادی نیز در میان آنها به چشم می‌خورد. در ضمن تفاوت‌های فرهنگی زیادی نیز بین کردها و همسایگانشان- نظیر ترکمن‌ها، مسیحی‌ها و اعراب و ترک‌ها و فارس‌ها- وجود دارد و تا زمانی که این تفاوت‌ها وجود دارد فولکلور به طور پیوسته در حال تغییر و دگرگونی خواهد بود. هم‌چنین تغییر در فولکلور ممکن است توسط راوی یا شنوندگان آن ایجاد شود. در هر حال می‌توان گفت آنچه که خوانده و اجرا می‌شود، متناسب و مرتبط با اصل مطلب است و گویندگان یک داستان فولکلوریک اساساً موضوعی را انتخاب می‌کنند که متناسب با شرایط باشد و مسلماً شنوندگان نیز همان چیزی را برمی‌گزینند که علاقمند به آن هستند و تحت تأثیر آن نیز قرار می‌گیرند.
تغییرات بسیاری در عقاید سنتی و موروثی در چهارچوب فولکلور در هر جامعه به مرور زمان و تحت تأثیر مسائلی که ذکر شد ایجاد می‌شود. اما نمی‌توان گفت که به کلی عوض می‌شود ولی اگر چاپ و نقل نگردد، به مرور زمان فراموش شده و از بین خواهد رفت و یا حداقل قادر نخواهد بود نقش مهمی در زندگی افراد و جامعه ایفا کند.
در کردستان فولکلور و زن ارتباط تنگاتنگی با یک‌دیگر دارند. در واقع این زنها هستند که حرف اول را در آوازها و داستان‌ها می‌زنند و هم‌چنین راویان اشکال دیگر فولکلوریک نیز هستند. این نقش برجسته زنان به خصوص در گذشته دال بر تسلط زنان بر عادت و رسوم مرد و نمایانگر اهمیت و نقش آنان در جامعه‌ی کرد بوده است.
تأویل و درک این مسئله سئوالات زیادی را مطرح می‌کند، از جمله این که خواه اگر ما نقش زنان را در جامعه با مردان یکسان فرض کنیم و خواه صدای واقعی زنان را در فولکلور کردی مشاهده نماییم آیا نمی‌توانیم بپذیریم که سخنان ایراد شده توسط مردان نیز در آن نقش مهمی ایفا می‌کند؟ در این صورت چگونگی حضور مردان نیز در فولکلور کردی مطرح خواهد شد ارتباط بین فولکلور و جامعه بسیار پیچیده و بغرنج است. فولکلور ممکن است یک اجتماع واقعی و یا یک اجتماع ایده‌آل را توضیح دهد. هنگامی که ما نقش زنان را در فولکلور مورد بررسی قرار می‌دهیم، خود را ملزم به طرح این پرسش می‌بینیم که واقعاً فولکلور از آن چه کسی است؟
سنت‌های واقعی و ملموس در ابتدا ممکن است برای استفاده هر دو جنس یعنی زن و مرد به وجود آمده باشد و در ضمن نباید نقش تخیل در فولکلور را ناچیز بشماریم. شه‌رت جهانی داستان‌هایی که قهرمان آنها به طور اتفاقی و اغراق‌آمیز بر دشمن غالب می‌شود، گواه بر این مدعا است.
توسل به شاه‌ها و شاهزاده‌ها و اشراف که شخصیت‌های اصلی داستان‌ها هستند و همواره در خوشی و تجمل زندگی می‌کنند و ناظرینی که هرگز قادر نیستند آرزوی داشتن چنین ثروت و مکنتی را حتی در سر بپرورانند، نظیر اشتهای سیر‌ناپذیر اروپائیان طبقه متوسط برای خواندن مجلات و تماشای برنامه‌های تلویزیونی است. که آنها را در خواب خوش ثروت و شه‌رت فرو می‌برد. به علاوه ما نباید فراموش کنیم که تقریباً همه اشکال فولکلور باستانی کردها، اشاره به شیوه‌هایی از زندگی دارد که برای اکثر مردم کردستان برای همیشه محو شده است.
آنچه که مسلم است بحثی جامع و فراگیر درباره‌ی تمام ابعاد فولکلور در این مقاله نمی‌گنجد ولی سعی شده است به برخی از زوایای آن پرداخته شود. به عنوان مثال در این مقاله به نقش زنان کرد و چگونگی حضور آنان در فولکلور پرداخته خواهد شد و البته لازم به ذکر است که در این مقاله ارتباط بین فولکلور و جامعه در میان گروههای جدا از هم در داخل کردستان مطرح نخواهد شد، اما لاجرم از موضوعات و مسائلی که در سرتاسر این سرزمین پهناور اتفاق می‌افتد به‌ره خواهیم گرفت و براساس آن می‌توانیم به یک نتیجه‌ی کلی برسیم. در این مقاله سه مسئله مورد بررسی قرار می‌گیرد؛ اول: نقشی که توسط زنان در تصنیف‌ها ایفا می‌شود؛ دوم و سوم: تغییرات و احساسات در فولکلور کردی است. مثالی از چگونگی تخیل در زنان و حضور آنان در یک ژانر خاص، آواز در فولکلور است که به نظر می‌رسد، در سراسر نواحی که به لهجه‌ی "کرمانجی" سخن می‌گویند یافت می‌شود و گمان می‌رود که این سبک رخدادهای واقعی و مردم را مورد بررسی قرار می‌دهد. موضوعات عنوان شده مقدم و برتر از برخی جنبه‌های دیگر فولکلور است. سئوالی که مطرح می‌شود این است که به راستی ما چگونه می‌توانیم فولکلور در زبان کردی را برای مستمعین آن تعریف کنیم؟ ارائه تعریفی دقیق و فراگیر می‌تواند هم برای اروپائیان و هم برای کردهایی که در شهرها و دور از اجتماعات کوچک روستایی- که بیش‌تر آوازها و داستان‌ها و نخستین اجراها از آن‌جا برخاسته است- زندگی می‌کنند، مفید واقع گردد.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه پانزدهم خرداد 1386ساعت 18:43 توسط امید رحیمی اقدم
|
دادگاه تجديدنظرهلند
موضوع : اخبار و رویدادها
دبير كميته حقوقي انجمن دفاع از حقوق مصدومان شيميايي سردشت درگفت‌وگوباايسنا: دادگاه تجديدنظرهلند به تداوم بازداشت تاجرهلندي فروشنده موادشيميايي به صدام حكم داد دبير كميته‌ي حقوقي انجمن دفاع از حقوق مصدومين شيميايي سردشت با تشريح وضعيت پرونده‌ي تاجر هلندي كه در تامين مواد شيميايي استفاده شده در بمب‌هاي شيميايي از سوي صدام دخالت داشته، اظهار داشت كه محاكمه‌ي اين فرد نقطه‌ي عطفي بزرگ و سندي غيرقابل انكار در مظلوميت مردم و ساكنان نواحي مرزي و غيرنظاميان ايراني طي جنگ تحميلي است. خبرگزاري دانشجويان ايران - تهران
عثمان مزين، دبير كميته‌ي حقوقي انجمن دفاع از حقوق مصدومان شيميايي سردشت در گفت‌وگو با خبرنگار حقوقي خبرگزاري دانشجويان ايران (ايسنا) با اشاره به اين‌كه اكنون دادگاه تجديدنظر «فرانس فان رات» تاجر هلندي كه در تامين مواد شيميايي استفاده شده در بمب‌هاي شيميايي به كار رفته در جنگ عراق عليه ايران نقش داشته در هلند در حال برگزاري است، اظهار داشت: فرانس فان رات به تهيه و فروش مواد اوليه‌ي توليد سلاح‌هاي شيميايي به حكومت صدام متهم است. وي موادي را از كشورهاي مختلفي مانند ايتاليا، ژاپن، فرانسه، سوئد، هلند و آمريكا تهيه و به كشور عراق منتقل و عراق نيز در تهيه و توليد سلاح‌هاي شيميايي و گاز خردل و اعصاب و روان از اين مواد استفاده مي‌كرده است. وي ادامه داد: علت اصلي تعقيب و محاكمه‌ي «فرانس فان رات» سرپيچي از ممنوعيت كشورها، سازمان‌ها و اشخاص از فروش مواد اوليه‌ي تسليحات شيميايي به حكومت عراق توسط سازمان ملل از اواخر سال 1984 بوده است كه نامبرده در سال 1986 مواد عمده‌اي را به حكومت صدام فروخته است. مزين با اشاره به اين كه ظن پليس به «فرانس فان رات» به دليل فعاليت وي در زمينه‌ي انتقال اين مواد به عراق و اداره‌ي چندين كمپاني براي اين مقاصد بوده است، اظهار داشت: بعد از اين كه «فرانس فان رات» مورد ظن و تعقيب پليس در سال 1988 قرار مي‌گيرد از اروپا خارج و در چند كشور مخفيانه زندگي مي‌كند. فرد مذكور يك‌بار در سال 1990 توسط پليس شهر ميلان دستگير شده و همچنين در يكي از شهرهاي آمريكا دستگير و سپس با قرار وثيقه آزاد مي‌شود. وي ابراز داشت: بعد از دو بار دستگيري و آزادي و تعقيب از سوي پليس، "فرانس فان رات" به خاطر ترس از دستگيري و محاكمه به كشور عراق مسافرت و براي وي از سوي حكومت صدام نام و هويت و شناسنامه‌ي عربي تهيه مي شود. نامبرده در همان جا به عنوان يك تبعه‌ي عراقي تا سال 2003 (زمان سقوط حكومت صدام) زندگي مي‌كند. مزين گفت: بعد از سقوط حكومت صدام، « فرانس فان رات» خود را به سفارت هلند معرفي كرده و خواستار بازگشت به كشورش مي‌شود و سفارت هلند نيز محترمانه وي را به هلند بازمي‌گرداند. دبير كميته‌ي حقوقي انجمن دفاع از حقوق مصدومان شيميايي سردشت، اظهار داشت: نامبرده در نوامبر سال 2003 توسط پليس هلنداحضار شده كه با توضيح در مورد اقداماتش فورا توسط پليس بازداشت مي‌شود. در ابتداي امر فقط بمباران شيميايي حلبچه در پرونده‌ي وي مطرح بود. مزين خاطرنشان كرد: انجمن دفاع از حقوق مصدومان شيميايي سردشت (ODVCW) غيردولتي است و در سال 1380 تاسيس شده است. در همان سال تقاضاي عضويت در سازمان من‌ع گسترش سلاح‌هاي شيميايي (OPCW) مطرح شد كه مورد پذيرش قرار گرفت. سازمان من‌ع گسترش سلاح‌هاي شيميايي داراي 167 عضو و 20 انجمن است. وي افزود: پس از مطرح شدن اين مساله در مطبوعات هلند و حضور آقايان «رحيم كريمي واحد» و «صالح عزيز پوراقدم» (دو تن از شيمياييان) در آن‌جا، شكايت مربوط به شيمياييان سردشت مطرح شده و اولين جلسه‌ي محاكمه نيز در 18 مارس سال 2005 با حضور سه نفر از شكات حلبچه‌يي و يك نفر از سردشت برگزار شد. بر اساس مقررات هلند، صرفا اتباع هلندي مي‌توانند در دادگاه‌هاي داخلي اين كشور طرح شكايت كنند، لذا طرح پرونده را با حضور دو تن از مردم حلبچه و يك شهروند سردشتي كه خود قرباني واقعه‌ي تير ماه سال 1366 است، شروع كرديم. مزين گفت: پس از مطرح شدن موضوع، دادستان پرونده بر اساس دعوت ما در سال 1384 به ايران سفر كرده و به مدت سه روز در سردشت اقامت داشت. وي با بيان اين‌كه اطلاعات لازم در رابطه با بمباران شيميايي ايران در اختيار دادستان پرونده قرار گرفت، گفت: آقاي تيفن (دادستان پرونده) به كرمانشاه و آبادان نيز مسافرت كرده و در جلسه‌اي در دفتر خدمات حقوقي رياست جمهوري گفت در ابتدا قصد طرح اتهام نسل‌كشي، به خاطر بمباران شيميايي شهرهاي حلبچه، زريوار و باديسان را داريم كه البته خود نيز احتمال عدم اثبات اين اتهام را بيان كرد. همچنين گفت كه در درجه‌ي دوم اتهام جنايت جنگي را براي وي مطرح خواهيم كرد. دبير كميته‌ي حقوقي انجمن دفاع از حقوق مصدومان شيميايي سردشت ادامه داد: دادستان پرونده، انتساب اتهام جنايت جنگي را به خاطر حمله به منطقه آلوت در شهر بانه در سال 1987، حمله به شهر سردشت در سال 1987، حمله به روستاي زرده در استان كرمانشاه و حمله به شهر اشنويه در سال 1988 و حملات متعدد شيميايي عليه نظاميان ايراني در آبادان 1986 و حمله به بيمارستان اين شهر بيان كرد. مزين خاطر نشان كرد: خانم زيگفلد وكيل 15 نفر از شكات ايراني بود كه در آن دادگاه طرح دعوي كرده و سه نفر نيز از حلبچه‌ي عراق در جلسه‌ي دادگاه حضور داشتند. دادستان پرونده براي به دست آوردن سرنخ‌ها، علاوه بر سفر به ايران، به 9 كشور ديگر نيز مسافرت كرد. همچنين در آن دادگاه نامه‌هايي ارايه شد كه در سال‌هاي 1992، 1998 و 2002 توسط دولت عراق براي سازمان ملل به صورت محرمانه نگاشته شده بوده كه صرفا 5 كشور عضو از محتويات آن مطلع بودند كه در آن اطلاعاتي در مورد «فرانس فان رات» و برخي از مقامات عراقي مطرح شده بود. وي افزود: «فرانس فان رات» در دادگاه مذكور، به اتهام معاونت در جنايات جنگي به 15 سال حبس محكوم شده كه اكنون نيز در حال سپري كردن دوران محكوميت است. وكلاي وي به حكم صادره اعتراض كردند و اكنون پرونده در دادگاه تجديدنظر شهر لاهه كشور هلند در حال رسيدگي است. مزين گفت: براي اين دادگاه صالح عزيزپوراقدم، حسن كريمي‌واحد، قادر مولان‌پور و ليلا معروف‌زاده از سردشت، عبيدالله شريفي، تيمن سعيدپور و خليل سعيدپور از آلوت بانه، كيومرث حسيني و سعدالله عظما از زرده كرمانشاه و آقايان عبدالعلي مختارزاده و معمارباشي از خرمشهر و آقايان رباز و دانا محمد از حلبچه در 2 جلسه‌ي برگزار شده شركت داشتند. وي با بيان اين‌كه جلسات دادگاه 4 الي 5 روز طول مي‌كشد، افزود: تاكنون 2 جلسه دادگاه برگزار شده است. در جلسه‌ي نخست عمده‌ي دفاعيات متهم ارايه شده و «فرانس فان رات» در اين جلسه كليه‌ي اظهاراتش را كه در بازجويي ها و دادگاه بدوي گفته بود، تكذيب كرده است و بيان كرده كه صرفا مسوول خريد مواد و انتقال آنها از آمريكا به يكي از بنادر ايتاليا بوده و نقشي در انتقال مواد به عراق نداشته‌است. دبير كميته‌ي حقوقي انجمن دفاع از حقوق مصدومان شيميايي سردشت خاطر نشان كرد: دادستان جديد پرونده (سيمون منيكس) براي رد و تكذيب اين ادعاي متهم و وكلاي وي، دو فقره نامه را ارايه كرده كه يك فقره از نامه‌ها به دست‌خط شخص صدام حسين بوده كه به فرانس آن رات ارسال شده و ديگري پاسخ نامه‌ي صدام حسين با خط و امضاي فرانس آن رات است. در پايان جلسه‌ي نخست وكلاي پرونده خواستار احضار سرهنگ والتربيگ به عنوان كارشناس تسليحات شيميايي مي‌شوند. وي ادامه داد: در جلسه‌ي دوم دادگاه تجديدنظر سرهنگ والتربيگ را احضار مي‌كند و وي براي پاسخ به ادعاهاي وكلاي فرانس فان رات درخواست مهلت يك هفته‌اي كرده است. در پايان جلسه‌ي دوم شكات پرونده، شكايت خود مبني بر محكوميت متهم و پرداخت و جبران غرامت را مطرح مي‌كنند. مزين گفت: مشكلي كه وجود دارد بحث شناسايي اموال متهم است زيرا حتي اگر حكم به نفع ما نيز صادر شود،اموالي از متهم نداريم كه در راستاي وصول حقوق‌مان توقيف كنيم و همچنين براي شكات سردشتي جنبه‌ي مالي مساله‌ي زياد مطرح نيست بلكه جنبه‌ي انساني و عدم تكرار وقايع اين‌چنيني در دنياي امروزي است. دبير كميته‌ي حقوقي انجمن دفاع از حقوق مصدومان شيميايي سردشت، با بيان اين‌كه پرونده‌ي مذكور اولين و تنها پرونده‌اي است كه قربانيان شيميايي در دادگاه‌هاي خارج از ايران مطرح كرده و توانسته‌اند حكم محكوميتي بگيرند، خاطر نشان كرد: وكلاي متهم پرونده، در جلسه‌ي اول و دوم دادگاه تجديدنظر تقاضاي صدور د‌ستور آزادي موقت موكل خود را مطرح كرده بودند كه دادگاه پس از مشورت اين تقاضا را رد و حكم به تداوم بازداشت صادر كرده است. وي در پايان يادآور شد: اين‌كه يك كشور خارجي بپذيرد كه يكي از تبعه‌هاي خود را به دليل نقض مقررات بين‌المللي و معاونت در ارتكاب جرايم جنگي و همكاري با شخص صدام محكوم كند نقطه‌ي عطف بزرگي محسوب شده و همچنين سند غير قابل انكاري در مظلوميت مردم و ساكنان نواحي مرزي و غيرنظاميان ايراني به ويژه كردها طي جنگ تحميلي است.
+
نوشته شده در پنجشنبه ششم اردیبهشت 1386ساعت 19:36 توسط امید رحیمی اقدم
|
|
PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ سێیه‌مین دانیشتنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی "فرانس فان ئانرات" تاجری هۆڵه‌ندی كه ده‌ڵاڵ و فرۆشیاری ماده‌كانی دروستكردنی چه‌كی كیمیایی به حكومه‌تی سه‌دام حوسێنه له دادگای لاهای له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چووه‌و. له‌م باره‌یه‌وه "عوسمان موزه‌یه‌ن" ده‌بیری كومیته‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافه‌كانی بریندارانی كیمیایی سه‌رده‌شت (ODVCW) له دیدارێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی كوردستان ـ په‌یامنێر ـ گوتی: "له سه‌ره‌تای دانیشتنی سێیه‌مدا دادستانی دۆسییه‌كه به نیشاندانی چه‌ندین دیكۆمێنت سه‌لماندی كه سه‌دام حوسێن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا تووشی ژینووساید و كۆمه‌ڵكوژی دژ به گه‌لی كورد بووه." موزه‌یه‌ن هه‌روه‌ها گوتی: "نیشاندانی به‌ڵگه‌و و دیكۆمێنتی سه‌باره‌ت به ئه‌نفال یا له ناو بردنی كورد و چۆڵكردنی گوند‌و ناوچه‌كانی كوردنشین، بۆردومانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه، و ته‌نانه‌ت هێرش كردنه سه‌ر شاره كوردنشیه‌نه‌كانی ئێران وه‌كوو سه‌رده‌شت، مه‌ریوان و شنۆ له سێیه‌مین دانیشتنی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا، وه‌كوو به‌ڵگه‌كانی دیكۆمینتی راسته‌قینه‌یه كه دوژمنی و دژایه‌تی ته‌واوی سه‌دام له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ده‌سه‌لمێنێت و نیشانده‌دات كه ئه‌و تاوانباره تووشی ژینۆساید یا كۆمه‌ڵكوژی بووه." هه‌روه‌ها گوتیشی: "دادستانی یه‌كه‌می دۆسییه‌كه‌ش له دادگای سه‌ره‌تاییدا هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی كه ئێمه نه‌مان ده‌توانی سه‌باره‌ت به فرانس فان ئانرات عونسورێكی مه‌عنه‌وی له ئه‌نجامدانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له دادگادا بسه‌لمێنین، زۆرتر سه‌باره‌ت به سه‌لماندنی تاوانی جینایه‌تی جه‌نگی پێداگریمان كرد." ده‌بیری كومیته‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافه‌كانی بریندارانی كیمیایی سه‌رده‌شت گوتی: "له‌م دانیشتنه‌دا هه‌روه‌ها دادستان، دیكۆمێنت گه‌ل و چه‌ندین بارنامه‌ی ئاراسته كرد كه نیشانه‌ی هه‌ڵگرتن و هاتووچۆپێكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ماده سه‌ره‌كییانه بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیایی بوو. هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دامه‌زراندنی نزیكه‌ی 9 كۆمپانیای رواڵه‌تی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌رخست كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ماده ناوبراوه‌كان دروستكرا بوون." ئه‌و یاساناسه گوتی: "پاشان دادستان پشتی به وته‌كانی "تاناكا" به‌ست كه یه‌كێكه له هاورێ و شه‌ریكه‌كانی فرانس فان ئانرات له دروستكردنی ماده‌ی كیمیایی. تاناكا ته‌نانه‌ت چه‌ندین ماده‌ی له وڵاتی ژاپۆن كریوه‌و گواستوویه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و له خزمه‌تی فرانس فان ئانرات دایناوه. هه‌روه‌ها تاناكا كه له دادگای سه‌ره‌تاییدا ئاماده ببوو، ددانی به‌وه‌دا نابوو كه ئه‌و مادانه‌ی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا سازكرابوون، TJیه كه بۆ دروستكردنی ماده‌كان و چه‌كی كیمیاییه‌كان كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه." موزه‌یه‌ن ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "هه‌روه‌ها پێناسه‌و هه‌وییه‌ی عێراقیی فرانس فان ئانرات له دادگا خرایه روو كه ماوه‌ی 13 ساڵ به ناوی "فاروس المنسوور" به شێوه‌ی نهێنی له هوتێلی "الره‌شید" له شاری به‌غداد ده‌ژیا." عوسمان موزه‌یه‌ن له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گوتی: "له كۆتایی دانیشتنی سێیه‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بارنامه‌گه‌لێك ده‌رخرا كه نیشانی ده‌دا، ماده‌كانی ناوبراو به 2 شێوه واته له رێگای ئاویی و ویشكاییه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ به‌غداد، به‌م واتایه كه له رێگای به‌حر له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانی ئیتاڵیا و له‌وێشه‌وه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئه‌رده‌ن و پاشان بۆ به‌غداد گوازراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م مادانه له رێگای ویشكاییه‌وه له وڵاتی ئیتاڵیا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماشێنی بارهه‌ڵگر بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ به‌غدا ده‌گوازرانه‌وه."
|
+
نوشته شده در پنجشنبه ششم اردیبهشت 1386ساعت 19:30 توسط امید رحیمی اقدم
|
هێدی
شاعیری به‌نێوبانگی فارس "نیما یوشیج(1895 - 1959)" ده وتووێژێكی دا باسی كوردێک ده‌كا به نێوی "ئه‌نجیری ئازه‌ر". دیاره ئه‌و كه‌سه‌ی نیما باسی ده‌كا هه‌ر كاک "سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"ه كه تێكۆشه‌رێكی زانا و لێهاتووی مه‌هابادیی بوو و به داخه‌وه له ئاكامی سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌حمه‌د تۆفیق(عه‌بدوڵڵای ئیسحاقی) دا تێدا چوو.
له‌و وتووێژه‌ی "نیما" ته‌نیا ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌م له‌به‌ر ده‌سته كه پێوه‌ندیی به "كاک سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"ه‌وه هه‌یه:
- مامۆستا! سه‌باره‌ت به هاوچه‌رخه‌كان و به تایبه‌ت لاوه‌كان چ بڕوایه‌كتان هه‌یه؟
- هاوچه‌رخه‌كانی من نوقمی بوغز و ئێره‌یین. زۆر لاو ڕێگه‌ی منیان گرته به‌ر. زۆر لاو نێوی منیان زڕاند. ته‌وه‌للۆلیی یه‌كێک بوو له‌وان. شاملوو دێ پشتیوانیی من بۆ فڵان لاو وه‌ربگرێ و ئه‌وه‌ش سووكایه‌تییه‌كی دیكه‌یه. مێهدی سوهه‌یلی نێوزڕاو ده ڕادیۆ دا به‌رنامه‌ی قۆڕی شێعری نوێی به‌ڕێوه برد! گه‌مژه‌ترین لاوێكی دیومه، ئه‌و پیرێژنه مرده‌لۆخه‌یه - حه‌میدی شیرازی - بووه. شه‌هیدیی خۆراسانی زۆر پرسایه. به‌ڵام یه‌کێک به هۆی شێعره‌كانمه‌وه هه‌ستی به ته‌واوی ده‌رد و ڕه‌نجی من كردووه. له هه‌موو كه‌س باشتر، ته‌نانه‌ت له ئالی ئه‌حمه‌دیش باشتر. ئه‌و كه‌سه، لاوێكی كوردی چاره‌ڕه‌شه. نێوی ئه‌نجیری ئازه‌ره.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه یازدهم اسفند 1385ساعت 10:57 توسط امید رحیمی اقدم
|
چه‌مکی شێعری کۆنکرێت(Konkrete Poesie) دوای 1950 له زۆر وڵاتان هاوکات سه‌ری هه‌ڵدا. لایه‌نگرانی ئه‌و ڕه‌وه‌ته مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو پێوه‌ندیی پیت و وشه‌کان و ته‌نانه‌ت خاڵبه‌ندییه‌کانی ڕسته‌ش، ده‌گه‌ڵ زمان بپچڕێنن و به شێوه‌یه‌کی "کۆنکرێت"، وه‌ک وێنه، له به‌ر چاوان زه‌قیان که‌نه‌وه. ئه‌و شێوه "شێعر"انه له کوردی‌دا به "شێعری وێنه‌یی"، یان هه‌ر به "شێعری کۆنکرێت" ناسراون.
دوای ئه‌وه که هێندێک شاعیر ئه‌و شێوه‌یه‌یان ڕه‌چاو کرد، که‌وتنه به‌ر ڕه‌خنه. هێندێک پێیان قۆڕییات بوو، هێندێکیش پێیان وابوو ئه‌وه سه‌قه‌تکردنی زمانه و هیچی دی.[1]
د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر ده گۆڤاری "شین"ی ژماره 5 دا وتارێکی ئاماده کردووه که به‌شێکی نووسینی خۆیه‌تی و به‌شێکی وه‌رگێڕدراوه‌یه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه‌که‌ی دیاری نه‌کردووه! ده‌و وتاره دا سه‌باره‌ت به "شێعری کۆنکرێت" نووسیویه:
"... له هه‌موو حاڵه‌تێک[دا] ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌مه له ناو ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا شتێکی تازه‌یه و ده‌توانین بڵێین[ده‌کرێ] شاعیر عه‌باس عه‌بدوڵڵا یۆسف به یه‌کێ له به‌رایییه‌کان دابنرێ که شێعری کۆنکرێت یان شێعری وێنه‌داری نووسیبێ(بڕوانه هۆنراوه‌ی "بۆردومانی مێشێک").
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه یازدهم اسفند 1385ساعت 10:51 توسط امید رحیمی اقدم
|
به‌ڕێز كاک جه‌عفه‌ری حوسێن‌پوور(هێدی)
به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه،
وتووێژه‌كه‌تانم له‌گه‌ڵ كاک فاتیح شێخولئیسلامی له سایته‌كه‌تاندا بینی. ده‌ستتان خۆش بێت كه كاک فاتیحتان هێنایه قسه.
له قسه‌كانیدا كاک فاتیح ئاماژه‌ی به ساڵانی خوێندكاریی خۆی له تاران و ڕۆژنامه‌ی كوردستان و ژماره‌ی تایبه‌تی مردنی گۆران كردبوو. وا كۆپییه‌كی ئه‌و ژماره‌یه‌م بۆ ناردن. وا هه‌یه بۆ خۆتان و كاک فاتیح و كاک ئه‌میریش كه‌ڵكی هه‌بێت و ببێته هۆی ڕاوێژی زیاتر له‌سه‌ر شێعری ئه‌و ساڵانه.
سه‌ركه‌وتوو بن
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
19.01.2004
-----------------------------------------------------------------------------
كاک فاتیح له وته‌كانیدا، كه له وتووێژێكی ڕادیۆییم وه‌رگرتبوون، ده‌ڵێ: "ئێمه له جامیعه‌ی تاران جه‌ماعه‌تێک خوێندكاری ئه‌و سه‌رده‌مه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات و شێعر و ئه‌وانه سه‌روكارمان بوو، هه‌وڵێكمان دا بۆ ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی تایبه‌تیی ڕۆژنامه‌یه‌كی كوردی، كه ئه‌و سه‌رده‌مه له‌وێ ده‌رئه‌چوو، به ناوی "كوردستان"، ده‌ربێنین، به بۆنه‌ی مه‌رگی گۆران و بۆ ڕێزگرتن له گۆران."
زۆر سپاسی كاک ئه‌نوه‌ری به‌ڕێز ده‌كه‌م كه به كاک برایمی فه‌ڕشی دا كۆپی ئه‌و ژماره تایبه‌تییه‌ی "كوردستان"ی بۆ ناردم. له پێناو ڕوونبوونه‌وه‌ی زیاتری مێژووی ئه‌ده‌بیماندا ئه‌و سه‌رچاوانه زۆر به كه‌ڵكن. له داهاتوو دا بابه‌ته‌كانی ئه‌و ژماره تایبه‌تییه‌ی "كوردستان" - ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر "مامۆستا گۆران"ن- ده‌نووسمه‌وه و ده‌یانخه‌مه به‌ر چاوان. ئه‌وانه‌ی ده‌و ژماره‌یه دا به بۆنه‌ی كۆچی دوایی "مامۆستا گۆران"ه‌وه شێعر و وتاریان نووسیوه نازناویان له بن بابه‌ته‌كانیان نووسیوه و ناوی ڕاسته‌قینه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه. وێده‌چێ دوو له‌و خاوه‌ن بابه‌تانه كاک فاتیحی شێخولئیسلامی و كاک ئه‌میری حه‌سه‌نپوور بن. بۆ ناسینی خاوه‌ن بابه‌ته‌كان داوام له‌و به‌ڕێزانه كردووه ناوه‌كانم بۆ ئاشكرا بكه‌ن و ئه‌گه‌ر زانیاریی نه‌دركاویشیان له‌و باره‌وه هه‌بێ بیدركێنن.[1]
له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕ‌ی ئه‌و ژماره تایبه‌تییه‌ی "كوردستان" نووسراوه: "ژماره‌ی تایبه‌تی بیره‌وه‌ریی كۆچی دووایی هۆنه‌ری نه‌مری كورد مامۆستا گۆران". له بن وێنه‌ی "مامۆستا گۆران"یش نووسراوه: "پاش ئه‌وه كه هه‌واڵی مه‌رگی مامۆستا "گۆران"مان له ژماره‌ی 195 دا، بڵاو كرده‌وه، وه برا كورده خوێن‌خاوێنه‌كانمان له‌و كۆسته گه‌وره ئاگادار بوون، گه‌لێ ووتار و هه‌ڵبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنه دا كه به ده‌ستی ته‌وانای لاوێكی كورد له ڕوی وێنه‌كه‌ی كێشراوه بۆ ناردین، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌و بۆنه‌وه ئه‌م ژماره‌مان تایبه‌ت كرد به بیره‌وه‌ریی كۆچی دووایی مامۆستا "گۆران".
ئه‌و ژماره‌یه‌ی "كوردستان" بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به مامۆستا گۆران به‌و چه‌شنه‌ن:
- به‌سه‌رهات و شوێنه‌واری مامۆستا گۆران؛ [وتار]، نووسینی: "هیوا" - تاران، ڕه‌شه‌مه 2574[ساڵی كوردی] -
- بۆ مه‌رگی گۆران؛ [شێعر]، نووسینی: "ئازاد" - بۆكان، ڕه‌شه‌مه 2574 -
- ناخی سروشت: سه‌رچاوه‌ی هه‌ستی گۆران؛ [وتار]، نووسینی: "ئارێز" - سنه، ڕه‌شه‌مه‌ی 2574 -
- بۆ "گۆران"؛ [شێعر]، نووسینی: "ئاور" - سابڵاخ، یه‌كه‌می ڕه‌شه‌مه 2574 -
- بۆ خوای به‌هه‌شتی شێعری كوردی "گۆران"؛ [شێعر]، نووسینی: "شه‌تاو" - مه‌ریوان-
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه نوزدهم بهمن 1385ساعت 16:34 توسط امید رحیمی اقدم
|
عه‌تا نه‌هایی: بۆ ده‌بێت پڕۆژه‌یه‌كی وه‌كوو دامه‌زراندنی كۆڕێكی زانستی بۆ زمان، له ناو پڕۆژه‌یه‌كی وه‌كوو ناسیۆنالیزمدا بخوێنرێته‌وه. من ئینكاری ئه‌مه ناكه‌م، به‌ڵام چ ده‌ستێک، چ مێژوویه‌ک وای كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی وه‌كوو زمان، ئێمه بۆچوونێكی ئایدیۆلۆژیكی به‌و شێوه‌یه‌ی بۆ بكه‌ین(ئه‌مه لایه‌نێكی). لایه‌نه‌كه‌ی تری، بۆ ئه‌بێ به‌رامبه‌ر كۆڕێكی زانستی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زمان له باری سیاسییه‌وه بڕوانین یان گومانی سیاسی لێبكه‌ین، كام ده‌سته یان كام فیكره كه ئێمه وا لێده‌كات هه‌موو هه‌وڵ و ته‌لاشمان بخه‌ینه ژێر چارشێوێكی سیاسییه‌وه. من به‌م شێوه بۆ شته‌كان ناچم، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه له كۆمه‌ڵگای ئێمه دا شته‌كان به‌م شێوه بێنه ئاراوه. به لای منه‌وه زمانی كوردی وه‌كوو هه‌موو زمانه‌كان كه ئه‌ده‌بێكی هه‌یه، مێژوویه‌كی ئه‌ده‌بیشی له پشته‌وه‌یه، ئێستاش هه‌ندێک ته‌قه‌لای ئه‌ده‌بی پێئه‌درێ، پێویستی به شوێنێک هه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات(له‌سه‌ر خودی زمانه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌ده‌به‌كه، له‌سه‌ر خودی فه‌رهه‌نگه‌كه)، ئه‌مه‌ش چۆن له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌وه بكرێ؟ واته من ناڵێم دامه‌زراندنی ئه‌م كۆڕه داواكارییه‌ک نییه له سیستمێک به ناوی حكومه‌ت. بۆچی؟ وه‌ک جه‌نابی دوكتور[جه‌لالیزاده] ئاماژه‌یان پێكرد.
یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌سڵێكی هه‌یه كه ئیزن ئه‌دات به كه‌مایه‌تییه‌كان به زمانی دایكیی خۆیان بنووسن و بخوێنن و فێر بن و له مه‌دره‌سه‌كان و زانكۆكانیشدا فێر بكرێت. ئه‌م ئه‌سڵه له هه‌ناوی خۆیدا ئه‌سڵێكی سیاسی نییه. به‌ڵام تا ئێسته له كه‌ناڵه سیاسییه‌كانه‌وه داوای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ئه‌سڵه كراوه. ئێسته ئه‌م دامه‌زراوه كه شه‌رعییه‌تێكی له پشته و ئه‌ویش ده‌نگدانی كه‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگییه‌كانه، ده‌یه‌وێت داواكارییه‌كه بخاته‌وه سه‌ر ڕه‌وتی سرووشتیی خۆی. واتا داوایه‌كی فه‌رهه‌نگی له كه‌ناڵێكی فه‌رهه‌نگییه‌وه. ئه‌وه‌یه كه من به‌م بۆچوونه پێم وایه ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره‌یه. واته ئێمه داواكارییه‌كانمان بخه‌ینه خانه شیاوه‌كانی خۆیانه‌وه (داوای سیاسی له كه‌ناڵی دامه‌زراوی سیاسییه‌وه - داوای فه‌رهه‌گی له كه‌ناڵی دامه‌زراوی فه‌رهه‌نگییه‌وه) بكرێ و من پێم وایه خوێندن و نووسینی كه‌مایه‌تییه‌كان به زمانی دایكیی خۆیان داوایه‌كی فه‌رهه‌نگییه، یان ده‌كرێ بڵێین مافێكی فه‌رهه‌نگییه. ئه‌م ڕێكخراوه زانستییه بۆ ئه‌وه‌یه كه شێوه‌ی ئیجرایی ئه‌م كاره دروستترین شێوه بێت له ژێر چاوه‌دێری زانایانی ئه‌م بواره دا. ئه‌م ڕێكخراوه جگه له‌وه‌ی كه ده‌بێ داوای ئه‌م مافه بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕێكارێكی زانستی بۆ به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی بخاته پێش چاو.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه نوزدهم بهمن 1385ساعت 16:27 توسط امید رحیمی اقدم
|
یك ترانه‌ی فولكلوریك كردی:
قلب من كه به دایم شیداست، به وسعت یك انار، اما
صد برزن باشدش، هر یك به سان شه‌ری
صد استاد باشدش، هر یك به كاری خبره
آن كه میان من و تو جدائی افكند، سنگ‌ها بر او بارد!
منظومه‌های شفاهی كردی دو گونه‌اند: یك آنانكه داستانی‌اند و دارای ساختاری نمایشی، و دیگر، منظومه‌های غیر داستانی.
در این میان، همه‌ی قصه‌ها، افسانه‌ها و داستان‌هایی كه بر اساس حوادث تاریخی منطقه، مبارزات ملی و مذهبی، وقوع جنگ‌ها و كشتارهای محلی، در آمیزه‌ای با تخیل و دانسته‌های مستقیم یا غیرمستقیم گزارنده، بازسرائی شده‌اند، و نیز حدیث عشق‌های ناكام و دلدادگی‌های پرشور خود و دیگران، در گونه‌ی اول جای می گیرند. این منظومه‌ها كه شمارشان بیش‌تر از نوع دیگر است، نام عمومی "بیت" را بر خود دارند.
منظومه‌های دیگر كه قالب داستانی ندارند و فاقد عناصر سازنده‌ی دراماتیكی هستند شامل چامه‌های بلند عاشقانه، آوازهای مذهبی و ملی، و وصف زیباییهای میهن و دلداده‌ی جوان بوده و نام‌های مختلفی دارند: حیران، ئازیزه، پاییزه، بالوره، گورانی و ...
از آن‌جا كه معمولا آثار ادبی شفاهی، سینه به سینه نقل شده و تنها در اذهان گویندگان حفظ و نگهداری می‌شوند، لاجرم دستخوش تغییراتی كم و بیش بوده‌اند، به‌طوری كه گاه روایت‌های مختلفی از یك منظومه‌ی خاص وجود دارد.
دوست اندیشمند و ادیبم، آقای احمد بحری، دبیر دبیرستان‌های مهاباد در كتاب ارزشمندی كه به زبان كردی برای چاپ آماده كرده، حدود 18 روایت مختلف از "ئازیزه" را از زبان گویندگان و خنیاگران مختلف گردآوری و ثبت كرده است كه متن حاضر، ترجمه‌ی یكی از آن روایت‌ها از زبان "حسین شه‌شه" بیت‌خوان معروف موكریان است.
منظومه‌ی بلند ئازیزه با مضمونی از عشق انسانی و تصاویری شاعرانه از طبیعت پیرامون و زیباییهای آن، و نیز توصیف‌های پرقدرت و سرشار از تخیل در باره‌ی معشوق، نمونه‌ی جالبی‌ست از زیبایی‌شناسی مردم كرد و هنرمندان عامی آن در دورانی نزدیك به دویست سال قبل و شاید هم بیش‌تر.
آنچه در پی می‌آید، ابتدا سرگذشت بیت‌خوان است كه از مصاحبه‌ی رادیویی ایشان با مركز مهاباد، در نوروز سال 65 شمسی گرفته شده است و سپس متن فارسی منظومه.
جای خود دارد كه از دوست گرامی آقای عزیز آلی، كه همواره با وسواس و دقت ادبی خود، مشوق اینجانب در شناساندن ادبیات مردمی كردستان به هموطنان فارس‌زبان بوده‌اند صمیمانه تشكر كنم.
سرگذشت بیت‌خوان
به من می‌گویند: حسین شه‌شه. سه سال قبل از حادث‌شدن آن كسوف قدیمی (حوالی سال 1290 شمسی)، در آبادی شرفكند (از روستاهای مهاباد) متولد شده‌ام، اما از وقتی كه قدرت تمیز وتشخیص در خود دیده‌ام، در منطقه‌ی "شهرویران" مهاباد بوده‌ام. از همان كودكی، شیفته‌ی آوازخوانی وترانه‌سرایی بوده‌ام و به همین عشق، تمام كردستان ایران و عراق را زیر پا گذاشته‌ام و اكثر "بیت"ها را یاد گرفته‌ام. شش سال تمام در عراق نزد شخصی به نام "خدره ره‌قه" مانده‌ام كه بیت‌خوان ویژه‌ی "بابكر سلیم آقا" بود. از او بیت‌های لاس و خزال، كاكه میر و كاكه شیخ، خج و سیامند، شیخ فرخ و خاتون استی، سعید و میر سیف‌الدین بیگ، محمل و ابراهیم، مهر و وفا، عایشه گل، سواره، دو برادر، عثمان پاشا و همه‌ی بیت‌های "علی برده‌شانی" را یاد گرفته‌ام. از " سید رحمان دفزن" هم بیت‌های حاتم و محمدحنیفه را. البته وقتی سید، بیت‌خوان مشهوری بود، من كودك بودم.
خود نیز منظومه‌های فراوانی سروده و بیت های زیادی گفته‌ام. مدت‌های مدیدی را در سرای خان های كرد عراقی، پشدر، مناطق جنگلی سردشت، لاهیجان (پیرانشهر كنونی) و منطقه منگور زندگی كرده‌ام و همه مرا می‌شناسند. در آن مناطق به حسین كنیله و حسین شایر (آوازخوان) مشهور هستم.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه نوزدهم بهمن 1385ساعت 16:20 توسط امید رحیمی اقدم
|
"ئه‌وه جیهانی وشه‌کانه که جیهانی شته‌کان ده‌خوڵقێنێ." -
ژاک لاکان n پێشهکیڕۆمان و گێڕانه‌وه‌ی ڕۆمانی به‌ستێنێکی باوه‌ڕپێکراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چلۆنایه‌تیی پێوه‌ندییه جۆراجۆره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوکێشیی هێز و میکانیزمی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراودا. بوارێکی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژنی کورد له ئه‌ده‌بییاتی گێڕانه‌وه‌ییدا خوردبوونه‌وه‌یه له کاراکتێرگه‌لی ژن له ڕۆمانی پیاواندا. ژنان له‌م ڕۆمانانه‌دا چۆن وێنا کراون؟ پێناسه‌یان چییه؟ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاواندا چ ڕۆڵێکیان هه‌یه؟ له سیستمی خێزان و ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تیی کاردا چ جێگایه‌کیان هه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ت، ڕه‌نگه باشترین بوار بۆ ده‌ستنیشانکردنی جێگای ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا توێژینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زایه بێ که ده ڕۆمانی ژنانی کورددا بۆ ژنان خوڵقاوه. ژنانی ڕۆماننووس و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کاراکتێرگه‌لی پیاو و ژن‌دا و پێناسه‌کردنی ئه‌رک و مافه‌کانیان ڕه‌نگه ئه‌و ده‌رفه‌ته ڕاسته‌وخۆیه بێ که لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بتوانێ به هۆی ئه‌وه‌وه ڕاوڕایه‌ڵی کۆمه‌ڵگا به باشترین شێوه ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤ باوه‌ڕیشی به کارتێکه‌ریی ژیان و ئه‌زموونی نووسه‌ر له‌سه‌ر ده‌قه‌که‌یدا نه‌بێ، ده‌کرێ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دڵنیا بێ که ده‌قه‌که له پێوه‌ندییه‌کی گورجوگۆڵدایه له‌گه‌ڵ شعوری ئه‌ده‌بیی نووسه‌ر و ئیپیستیمۆلۆجیای سه‌رده‌م. به واتایه‌کی تر ده‌کرێ ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه وه‌ک گوتارێک سه‌یر بکردرێ که تێیدا هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی بیروڕای باو و زاڵ له ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراودا خۆیان نیشان بده‌ن.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و دوم دی 1385ساعت 11:23 توسط امید رحیمی اقدم
|
ماپاره ئیبڕاهیمیڕهنگه زۆر که‌س بێژێ ژنانه نووسین یان ژنانه ڕوانینمان نییه و هه‌موو شتێک له ده‌وری مرۆوایه‌تی دایه. ئه‌مه زۆرتر ڕای ئه‌و پیاوانه‌یه که دنیای ته‌نگه‌به‌ر و غه‌واره‌ی ژنانیان نه‌ناسیوه و له‌و دنیایه ناگه‌ن.
ئه‌گه‌ر وابێ که ئه‌زموونه‌کان له زماندا خۆ ده‌نوێنن، دیاره ئه‌زموونی که‌م و کورت و ناته‌واو، زمانی لاواز و نوقسان داده‌ڕێژێ. یانی ئه‌گه‌ر ژنێکی نووسه‌ر لای ئێمه بییه‌وێ ئه‌زموونه‌کانی له زماندا به‌یان بکا، زمانه‌که‌ی که‌م وشه‌یه، وشه‌کان له چه‌ندڕه‌هه‌ندی و فره‌مانایی ده‌سڵه‌مێنه‌وه. وه‌ها نووسه‌رێک داده‌مێنێ بۆ ڕێکخستنی وشه و داڕشتنی ڕسته و وێناکردنی کنایه و خوازه و ڕه‌مز و هێما. چونکوو ژیان و ئه‌زموونه‌کانی خۆی سنووردارن و له جه‌غزێکی به هێڵی سوور دیاریکراو دا باوه‌خولێ ده‌کا. دنیاکه‌ی زۆر که‌م شه‌به‌قه و ناتوانێ شاره‌زایانه و بێباکانه ئه‌و گزنگانه‌ی به پێدزه خۆیان له ناو جه‌غزه‌که ده‌خزێنن، ده‌سته‌مۆ بکا.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و دوم دی 1385ساعت 11:9 توسط امید رحیمی اقدم
|
کوردی و تورکی و زمانگه‌لی وێنه‌ی ئه‌وانه زمانی ته‌واوعه‌یارن و زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕاوێژ یان ته‌نانه‌ت به زاراوه نێودێر بکرێن. چونکه زاراوه هه‌ر جیاوازییه‌کی ده‌ربڕینه، وه‌ک زاراوه‌ی ئیسفه‌هانی له به‌رامبه‌ر زاراوه‌ی یه‌زدی دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌من ده‌گه‌ڵ تاجیکییه‌ک قسان بکه‌م هیچ گیروگرفتێکم بۆ تێگه‌یشتن له زمانی وی که نیشته‌جێی وڵاتی تاجیکستانه نییه، چه‌ند وشه نه‌بێ که له‌وانه‌یه بپرسم مه‌به‌ستی چییه. واته پێوه‌ندییه‌که تێکناچێ. به‌و پێیه ئێمه به‌وه ده‌ڵێین زاراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان 60 له سه‌د یان سه‌رتر پێوه‌ندییه‌که تێکچێ پێیده‌ڵێین ڕاوێژ، که تا ڕاده‌یه‌ک تێده‌گه‌ین لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌ڵی چی، به‌ڵام پێوه‌ندیی ته‌واو سه‌رناگرێ. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر گیله‌کییه‌ک بێ و قسه‌م ده‌گه‌ڵ بکا، من تێناگه‌م ده‌ڵێ چی، که وایه من ده‌ڵێم ئه‌وه زمانێکه؛ گیله‌کی زمانه، مازه‌نده‌رانی زمانه، کوردی، تورکی زمانن. به‌ڵام ئه‌و داستانه که ئه‌وانه له ڕابردوو دا چ زمانێکیان هه‌بووه باسێکی دیکه‌یه.
له کۆبوونه‌وه‌ی زانستگه‌ی تۆرۆنتۆ دا یه‌کێک پرسیاری کرد: ئایا زمانێک، هه‌ر به له ناوچوونی ئاخێوه‌رانی ده‌مرێ یان به شێوه‌یه‌کی تریش ده‌مرێ؟ به‌ڵێ، زۆربه‌ی وڵاتانی باکووری ئه‌فریقا که ئێستا به عه‌ڕه‌ب داده‌ندرێن، وه‌ک میسر و چه‌ند به‌شی گه‌وره له عێڕاق؛ ئه‌وانه هه‌ر به عه‌ڕه‌بی قسه‌یان نه‌ده‌کرد. کاتێک ئیسلام به سه‌ریاندا زاڵ بوو و له‌و وڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی عه‌ڕه‌ب سه‌قامگیر بوو، زمانه‌که‌یان بوو به عه‌ڕه‌بی و ئه‌وانه بوونه نه‌ته‌وه‌یه‌کی عه‌ڕه‌ب. به‌و پێیه، ئه‌گه‌ر له ئازه‌ربایجاندا سه‌رده‌مێک به ڕاوێژێکی فارسی قسه کراوه و دوایه تورکی بۆته باو، ئه‌وه باسێکی مێژوویییه. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه زمانی تورکییه و زمانی تورکیش زمانێکه. زمان‌ناسان زاراوه‌یه‌کیان هه‌یه پێیده‌ڵێن Linguistic Islands واته دورگه زمانییه‌کان. به‌و مانایه که له‌وانه‌یه له گوندێکی ئازه‌ربایجان خه‌ڵک به تورکی نه‌دوێن و به ئازه‌ریی کۆن بدوێن، هه‌روه‌ک چۆن له میسریش تاقمگه‌لێک هه‌ن که ئێستاش زمانه کۆنه‌کان ده‌زانن و کوت کوت وه‌ک دورگه زمانییه‌کان ماونه‌وه. به‌و پێیه ئه‌وه دوو باسی جیاوازه. ئه‌وه که ئێستا تورکی زمانه یان نا؟ وه‌ڵام "ئه‌رێ"یه؛ ئه‌وه‌ش که سه‌رده‌مێک مه‌ڵبه‌ندی ئازه‌ربایجان به زمانێک دواوه که ڕیشه‌ی ئێرانی هه‌بووه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وانه دوو بابه‌تی جیاوازن.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه هجدهم دی 1385ساعت 10:21 توسط امید رحیمی اقدم
|
"تا ئه‌و جێگایه‌ی كه له بیرمه یه‌كه‌م شیعری نوێ "جه‌للاد" و دووهه‌میان "بۆمباران"ی منن. سێهه‌میان شێعری فاتیحه(1) كه پێم وایه ناوی "نازدار"ه، به‌ڵام خودا هه‌ڵناگرێ ئه‌گه‌رچی كاک سواره‌ی خودالێخۆش‌بوو(2) سێهه‌م كه‌س بوو كه شێعری نوێی گوت، بوو به شاسواری ئه‌و مه‌یدانه، به تایبه‌تی به شێعری "خه‌وه‌به‌ردینه" گه‌یشته دوندی سه‌ركه‌وتن، كه تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه شێعرێكی وه‌ک "خه‌وه‌به‌ردینه" بڵێ. زۆری زه‌حمه‌ت له سه‌ر "خه‌وه‌به‌ردینه" كێشا. هه‌وه‌ڵێ ئاوای د‌س پێ كردبوو:
"خه‌وه‌به‌ردینه ده‌بینێ كانی،
خۆی له سه‌ر هه‌یئه‌تی به‌رد..."
به‌ڵام پێی جوان نه‌بوو و دۆستانیش ڕه‌خنه‌یان لێ گرت، ئه‌مجا گۆڕی. چواره‌مین كه‌سیش قاسم موئه‌ییه‌د زاده(هه‌ڵۆ)یه(3). خودا یار بێ ئه‌وه‌ی له بیرم بێ له‌باره‌ی ئه‌و چوار كه‌سه دا بۆت ده‌نووسم." - به‌شێک له نامه‌ی عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) بۆ هێدی، 15.5.1991 نووسراوه.-
نامه‌ی دووهه‌م:
"سواره‌ش و چاوه‌ش و ئه‌منیش له پێشدا شێعری فارسیمان ده‌گوت، ئه‌گه‌ر شێعری كوردیشمان هه‌بوو زۆر كه‌م بوو. تاكوو له ساڵی 1338(1959) ئه‌من چوومه زانستگای تاران. له گه‌ڵ كاک سه‌لاحی موهته‌دی هاوكلاس بووین. كاک سه‌لاح كوردی باش ده‌زانی و له شێعریش باش تێده‌گه‌یی. ئه‌و هانی دام كه به كوردی شێعر بڵێم. خودالێخۆش‌بوو حاجی ڕه‌حمان ئاغای موهته‌دی، باوكی كاک سه‌لاحیش، پیاوێكی ئه‌دیبی كوردی‌زان بوو كه به هاتوچۆ كردن بۆ ماڵه ئه‌وان زۆر كه‌ڵكم له خزمه‌تی وه‌رگرت و فێره كوردی بووم و زۆر وشه‌ی ڕه‌سه‌نی لێ فێر بووم و زۆر شێعری حاجی قادری كۆیی و نالی و هه‌ژار و هێمن و... ئیدیكه‌ی بۆ شی ده‌كردمه‌وه. له ساڵی 1340(1961) كاک سواره‌ش هاته زانستگه‌ی حقوق. له‌و سه‌ر و به‌نده‌ش دا له گه‌ڵ كاک فاتیح كه ئه‌وده‌م الهیات(معقول و منقول)ی ده‌خوێند ئاشنا بووین. له ساڵی 1339(1960) ورده ورده ده‌ممان له شێعر وه‌ردا. تا ئه‌و ده‌م ئه‌من، "مامۆستا گۆران"م هه‌ر به ناو ده‌ناسی به‌ڵام چاوه باشی ده‌ناسی و شێعره‌كانیشی خوێندبۆوه و كتێبه‌كانی "فرمێسک و هونه‌ر" و "به‌هه‌شت و یادگار"ی مامۆستا گۆرانی هه‌بوو. فاتیح منی له‌گه‌ڵ شێعری گۆران ئاشنا كرد. شێعری گۆران له لایه‌ک و ڕه‌حمه‌تیی حاجی ڕه‌حمان ئاغا له لایه‌كی دی ئێمه‌ی بۆ دانانی شێعری كوردی به گشتی هان دا. كاک سه‌لاحیش زۆری پێ ده‌گوتین چوارچێوه‌ی شێعری كلاسیک تێكبشكێنین و شێعری ئازاد بڵێین، به‌ڵام نه‌مانده‌وێرا خۆ له‌و بواره بده‌ین، تاكوو ئه‌و ده‌م له زانستگای تاران مانگرتن و خۆپێشاندان ده‌ستی پێكرد. قسه‌ی شۆڕشگێڕانه و شێعری شۆڕشگێڕانه به پێی فیلان بوو. ڕۆژێک كوڕێک شێعرێكی فارسی خوێنده‌وه كه به شێوه‌ی نوێ بوو و ئاوای ده‌ست پێكرد: "الا جلاد ننگت باد..."، ئه‌و شێعره‌م زۆر پێ خۆش بوو. چوومه‌وه ماڵێ و قوڵه قه‌ڵه‌مم ده‌ست دایه و جه‌للادی خۆم خوڵقاند. له دوایه دا پێشانی كاک سه‌لاحم دا، زۆری پێ خۆش بوو و زۆری ته‌شویق كردم. ئه‌منیش به شوێن ئه‌و دا شێعری "بۆمباران"م دانا. شێعری بۆمباران وه‌ده‌ست خودالێخۆش‌بوو مامۆستا هێمن ده‌كه‌وێ و مامۆستا ده‌فه‌رموێ: "میلله‌تێک كه له ئه‌ده‌بیاتی دا ئه‌م شێعره‌ی هه‌بێ: "جار جار دوو لک دار، / هه‌ر وه‌ک دوو دڵدار، / سه‌ریان وێک دێنا سرته‌یان ده‌كرد..." هه‌رگیز نامرێ". ئه‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا هێنده‌ی دی هانی دام كه له گۆمی شێعری ئازاد دا باسكان باوێم و مه‌له‌ی بكه‌م.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه هجدهم دی 1385ساعت 10:16 توسط امید رحیمی اقدم
|
سه‌ید عه‌لی ساڵحی و عه‌بباسی مه‌عڕوفی له دوو ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه باسی شێعر ده‌که‌ن. سه‌ید عه‌لی ساڵحی شاعیری ناوداری فارس پێیوایه له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا سه‌ره‌تا و کۆتایی ژیان به شێعره‌وه گرێ دراون و ئیستاش له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا شوێندانه‌رترین وته، شێعره. هه‌روه‌ها پێیوایه شێعر زیندووترین ڕوخساری ئاشتی ده‌نوێنێ و ئێرانییه‌کانیش هه‌ڵگری چرای ئاشتی و شێعرن، هه‌ر بۆیه‌ش توانیویانه فه‌رهه‌نگ و شارستانێتیی خۆیان بپارێزن.
عه‌بباسی مه‌عڕووفی نووسه‌ری به‌ناوبانگی فارس پێیوایه شێعر شوێنێکی خراپی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا داناوه و بۆته هۆی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی زاره‌کی(شفاهی). له کۆمه‌ڵگایه‌کی واشدا کۆمه‌ڵ فێره درۆ و ده‌له‌سه و فێڵ و ته‌ڵه‌که و ده‌مگۆ سازکردن و دووڕوویی ده‌بێ؛ به بێ هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیکردن قسان ده‌کا و دوایه حاشای لێ ده‌کا. شاعیرێکی وه‌ک "فروغ" به قه‌حبه و یه‌کی دی به به‌کرێگیراو داده‌نێ...
عه‌بباسی مه‌عڕووفی ئه‌و دیاردانه به تایبه‌تمه‌ندیی کۆمه‌ڵگای زاره‌کی ده‌زانێ و ده‌وری شێعر له‌و بواره دا ده‌خاته به‌ر چاو.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 9:52 توسط امید رحیمی اقدم
|
له‌و دوایانه دا ده چه‌ند ژماره‌ی حه‌فته‌نامه‌ی مێدیا دا، بۆچوونه‌کانی پرۆفسۆر دوکتور جه‌ماڵ نه‌به‌ز سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی هێندێک وشه بڵاو کراونه‌وه. لێره‌دا چه‌ند خاڵ له‌و بۆچوونانه- که نابێ به متمانه‌وه وه‌ربگیرێن-، به مه‌به‌ستی لێوردبوونه‌وه‌ی زیاتر، ده‌خه‌مه‌وه به‌رچاوان. لێکدانه‌وه‌کان هه‌رچۆنێک بن- ڕاست یان ناڕاست- ده‌توانن له پێناو ڕوونبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه لێڵه‌کاندا یارمه‌تیده‌ر بن.
http://www.yndk.com
n ژن - ئافره‌ت
"... به‌کارهێنانی وشه‌ی "ژن و ئافره‌ت" یان "خوێندکار و قوتابی" و... هتد، وه‌ک گرێ ده‌روونییه‌که‌ی لێهاتووه. سه‌رده‌می "دێ دێ ئێڕ[DDR]"یش، واته ئه‌و کاته‌ی ئه‌ڵمانیای سۆسیالیستی و دێموکڕاتی هه‌بوون، هه‌وڵیان ده‌دا که له ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌کانیاندا چه‌ند زاراوه‌یه‌ک به‌کار بێنن که له یه‌کتری نه‌چن، له کاتێکدا هه‌ردوو لایان هه‌ر سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان بوون و به زمانی ئه‌ڵمانیش ده‌دوان. زۆر جاریش له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا به هۆی جیاوازیی ئایین یان ئایینزا یان پارتی باڵاده‌ست، دوو زمانی جیاواز هاتووه‌ته[هاتوونه] کایه‌وه، یان سه‌رئه‌نجام نه‌ته‌وه‌که بووه به دوو به‌شه‌وه. له باشووری کوردستانیش سه‌د حه‌یف و مه‌خابن ئه‌م دیارده ترسناکه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، بۆیه هیواخوازم له‌گه‌ڵ یه‌کگرتنه‌وه‌ی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کاندا، هاوکات زاراوه‌کانیش له‌سه‌ر بنه‌ما زانستی و مێژوویییه‌کانی خۆیان به‌کار بێنن...
وشه‌ی "ژن" له "ژین"ه‌وه دێت، واته ئه‌و که‌سه‌ی که ژیان ده‌دا به خه‌ڵک ، ئه‌م وشه‌یه زۆر کۆنه، به زمانه‌کانی "ڕووسی و بولغاری"ش به "ژن" ده‌وترێ "ژن" و ئه‌م وشه‌یه هیچ گومانێکی له‌سه‌ر نییه، بۆیه چاکتر وایه هه‌موو کورد به کاری بێنێت، به کرمانجیش هه‌ر "ژن" به کار دێت. زۆربه‌ی کوردیش کرمانجن، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا وشه‌ی "ژن" له وشه‌ی "ئافره‌ت" ڕاستتره. "ژن" واته "کاڤان- کابان" یان "گه‌وره‌ی ماڵ"، وشه‌ی "کاک" بۆ گه‌وره به‌کار دێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می ئه‌که‌دییه‌کاندا "کا" بۆ گه‌وره به‌کار هاتووه و ئه‌گه‌ر به‌ردێک گه‌وره بێت پێی ده‌ڵێن "گابه‌رد".
به‌ڵام وشه‌ی "ئافره‌ت" تا ئێستا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه واتاکه‌ی چییه و زۆر که‌س وای بۆ ده‌چن که وشه‌ی "ئافره‌ت" له "ئه‌فراندن" - خه‌ڵقبوون-، "ئاڤاهی"یه‌وه هاتبێت، یان له "عه‌وڕه‌ت"ی عه‌ڕه‌بییه‌وه وه‌رگیرابێت. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی گریمانه‌ن و هێشتا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه به باشی نازانم ئێمه‌ی کورد وشه‌یه‌ک به‌کار بێنین که به گومان بین لێی، که‌واته وشه‌ی "ژن" ڕاستتر و گونجاوتره.
ئه‌م وشه‌ی "ئافره‌ت" و "ژن"ه‌ش له ڕووی حزب حزبێنه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌م حزبانه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون کوردستان دابه‌ش بکه‌ن، به‌ڵکو هاتوون و هه‌وڵیان داوه له قینی یه‌کتر زمانه‌که‌شمان دابه‌ش بکه‌ن، که سه‌رئه‌نجام به ماڵوێرانیی کورد ته‌واو ده‌بێت. له باکووری کوردستان وشه‌ی "پیره‌ک" واته "پیرۆز" یان "به‌ڕێز" بۆ "ژن" به‌کار دێت، ته‌نانه‌ت وشه‌ی "پیر" که "شێخ"ه هه‌ر له هه‌مان زاراوه‌وه وه‌رگیراوه..." - ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 9:42 توسط امید رحیمی اقدم
|
ئایا فێربوونی زمانی بیانی كاتێكی دیاریكراوی هه‌یه؟
كورتكردنه‌وه و وه‌رگێڕانه‌وه‌ی: وحیدرضا نعیمی
هێدی كردوویه به كوردی
هێندێک پێیانوایه فێربوونی زمانی دووهه‌م و زاڵبوون به سه‌ریدا، وه‌ک زمانی زگ‌ماک، ده ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دا ده‌گونجێ; ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕی ئیدی ئه‌و كاره ناگونجێ. به‌ڵام ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌ی ئاڵۆزتره.
یه‌كێک له‌و خراپ تێگه‌یشتنانه كه هه‌میشه ده باسی فێربوونی زمانی دووهه‌مدا دێته گۆڕێ، ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن فێربوونی زمانی دووهه‌م تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌گونجێ، كه ئه‌وه‌ش به ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌می باڵغبوون كۆتایی پێدێ. بۆچوونێكی وا كه‌سانی به ته‌مه‌ن سه‌باره‌ت به توانایی خۆیان بۆ فێربوونی زمانی بیانی دوودڵ ده‌كا. دوور نییه مامۆستاكانیشیان دوودڵ بن و پێیانوابێ له بواری فێركردندا زۆر سه‌ر ناكه‌ون. زۆران پێیانوایه مێشكی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له چاو مێشكی منداڵان، كه له باری ده‌مارناسییه‌وه ئاماده‌تره، بۆ فێربوون كولتره. به‌ڵام ده‌بێ بزانین له سه‌رده‌می منداڵیی دا ده‌ست به فێربوونی زمانی دووهه‌م كردن شێوازێكی جادوویی بۆ سه‌ركه‌وتن نییه. به‌و پێیه ده‌كرێ به گشتی بڵێین هه‌تا فێربوونی زمانی دووهه‌م له ته‌مه‌نی خوارتر ده‌ست پێبكرێ، ئیمكانی سه‌ركه‌وتن له درێژخایه‌ن دا زیاتره. ئه‌وه ڕێسایه‌كه، ڕیزپه‌ڕی زۆره. نیزیكه‌ی پێنج له سه‌تی ئه‌و به ته‌مه‌نانه‌ی دووزمانه‌ن ده‌توانن زمانی بیانی به باشی فێر بن، هه‌رچه‌ند فێربوونیان له سه‌رده‌می گه‌وره‌یی دا ده‌ست پێكردبێ، یانی كاتێک كه به ڕواڵه‌ت ده‌وره‌ی فێربوونی سه‌ركه‌وتوانه تێپه‌ڕیبێ.
لێكۆڵینه‌وه و چاوه‌دێرییه ناڕه‌سمییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌گه‌ڵ قوتابییانی فێربوونی زمان هه‌ڵس و كه‌وتیان هه‌یه، ده‌ریده‌خه‌ن كه فێربوونی زمانی دووهه‌م له ته‌مه‌نه‌كانی خوارتر دا مه‌رجی پێویست بۆ زاڵبوونی ته‌واو به سه‌ر زمانی دووهه‌مدا نییه. خه‌ڵک ئه‌زموونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به زمان فێربوون هه‌یه كه ڕاستبوونی ئه‌و بۆچوونه ده‌رده‌خه‌ن.
هێندێک كارناس پێیانوایه یه‌كێک له ئاكامه‌كانی به گرینگ زانینی له ڕاده‌به‌ده‌ری كاتی فێربوون، خافڵبوون له چۆنێتی فێربوونه به باشترین شێوه. ئه‌وان وه‌بیر دێننه‌وه كه ده‌ستپێكردن به فێركردنی زمانی دووهه‌م له قوتابخانه دا - كه به بۆچوونی لێكۆڵه‌ران باشترین كاته - مه‌رج نییه ببێته هۆی په‌روه‌رده‌كردنی ئاخێوه‌رانی زمانی دووهه‌م. به واتایه‌كی دی، كات هه‌موو شتێک نییه.
هێندێكی دیكه پێیانوایه كه مه‌سه‌له‌ی كاتی دیاریكراو هه‌ر فێربوونی زمانی دووهه‌م ناگرێته‌وه، به‌ڵكو لقه ده‌رسییه‌كانی وه‌ک ماتێماتیكیش ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه بڕوای وا بۆته هۆی پێكهاتنی نیگه‌رانییه‌كی بێ بنه‌ما كه به گشتی له په‌ره‌پێدانی ساویلـكانه‌ی بابه‌تی كاتی دیاریكراو بۆ فێربوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌و پێیه ئه‌و بڕوایه، كه وا باشتره مرۆڤ فێربوونی زمانی دووهه‌م له سه‌رده‌می منداڵیی دا ده‌ست پێ‌بكا، یان هه‌ر نه‌یكا، له سه‌ر بنه‌مای بۆچوونێكی دروست دانه‌مه‌زراوه. ئایا كاتێكی تایبه‌تی بۆ فێربوونی زمانی بیانی هه‌یه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره كه ئایا فێربوونی زمانی بیانی تا كاتێكی دیاریكراو ده‌گونجێ، هه‌ر وا هاسان نییه. به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین به بێ شک ته‌مه‌نێک نییه كه له‌و ته‌مه‌نه به‌و لاوه ئیمكانی فێربوونی زمانی بیانی له به‌ین بچێ. شێوه‌ی زمان فێربوون چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه. هێندێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له‌وانه‌یه پێوه‌ندییه‌كی زیاتریان به بۆچوونی كاتی فێربوونه‌وه هه‌بێ. به واتایه‌كی دی مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌ن بۆ باشتر فێربوونی زمانی دووهه‌م پێوه‌ندیی به وه‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی و پێكهاته‌كانی زمانه‌وه هه‌یه.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در شنبه بیست و هفتم آبان 1385ساعت 10:26 توسط امید رحیمی اقدم
|
پیاوسالاریی وا ده كۆمه‌ڵگای مه دا ڕیشاژۆ بووه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و شاعیرانه‌ی لایه‌نگری ئازادی و مافی ژنانیشن جار و بار كه‌وتوونه‌وه داوی بۆچوونی سێكسیستی. كاک ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ده وتووێژێكیدا سه‌باره‌ت به بۆچوونی سێكسیستی ده‌ڵێ: "... ده‌كرێ له‌جیاتی "پیاوانه" بڵێین "ئازایانه"، ئێمه ئه‌گه‌ر وشه‌ی ئاوا سێكسیستیش ده‌كار نه‌هێنین دژ به ژن، دیسان ده‌كرێ بۆچوونه‌كانمان جیاوازیی ژن و پیاوی تێدا بێ، یانی "پیاو" بكاته پێوانه‌ی هه‌مـوو شتێک. بۆ وێنه ئه‌من له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی خۆمدا باسی "گوڵی هیوا"ی مامۆستا هێمنم كردووه، له‌وێدا توانیومه نیشانی بده‌م كه سه‌رباقی ئه‌وه‌ی وشه‌ی زۆر سێكسیستیی تێدا نییه، به‌ڵام بۆچوونه‌كه سێكسیستییه و له ڕوانگه‌ی پیاوانه‌وه چاو له "ئه‌خته‌ر"ی ده‌كا وه‌ک ژنێكی پێشمه‌رگه. یانی "ئه‌خته‌ر" بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ژنێكی پێشمه‌رگه قه‌بوڵ بكرێ ده‌بێ وه‌ک پیاوانی لێ بێ. یان كورته شێعرێک به نێوی "سه‌نگه‌رێكی نوێ" كه چه‌ند ساڵ له‌وه پێش بڵاو بووه‌ته‌وه، وشه‌ی سێكسیستیی تێدا نییه به‌ڵام ئه‌ویش بۆچوونه‌كه‌ی ته‌واو سێكسیستییه.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در شنبه بیست و هفتم آبان 1385ساعت 9:39 توسط امید رحیمی اقدم
|
له‌و دوایانه دا ده چه‌ند ژماره‌ی حه‌فته‌نامه‌ی مێدیا دا، بۆچوونه‌کانی پرۆفسۆر دوکتور جه‌ماڵ نه‌به‌ز سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی هێندێک وشه بڵاو کراونه‌وه. لێره‌دا چه‌ند خاڵ له‌و بۆچوونانه- که نابێ به متمانه‌وه وه‌ربگیرێن-، به مه‌به‌ستی لێوردبوونه‌وه‌ی زیاتر، ده‌خه‌مه‌وه به‌رچاوان. لێکدانه‌وه‌کان هه‌رچۆنێک بن- ڕاست یان ناڕاست- ده‌توانن له پێناو ڕوونبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه لێڵه‌کاندا یارمه‌تیده‌ر بن.
http://www.yndk.com
n ژن - ئافره‌ت
"... به‌کارهێنانی وشه‌ی "ژن و ئافره‌ت" یان "خوێندکار و قوتابی" و... هتد، وه‌ک گرێ ده‌روونییه‌که‌ی لێهاتووه. سه‌رده‌می "دێ دێ ئێڕ[DDR]"یش، واته ئه‌و کاته‌ی ئه‌ڵمانیای سۆسیالیستی و دێموکڕاتی هه‌بوون، هه‌وڵیان ده‌دا که له ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌کانیاندا چه‌ند زاراوه‌یه‌ک به‌کار بێنن که له یه‌کتری نه‌چن، له کاتێکدا هه‌ردوو لایان هه‌ر سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان بوون و به زمانی ئه‌ڵمانیش ده‌دوان. زۆر جاریش له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا به هۆی جیاوازیی ئایین یان ئایینزا یان پارتی باڵاده‌ست، دوو زمانی جیاواز هاتووه‌ته[هاتوونه] کایه‌وه، یان سه‌رئه‌نجام نه‌ته‌وه‌که بووه به دوو به‌شه‌وه. له باشووری کوردستانیش سه‌د حه‌یف و مه‌خابن ئه‌م دیارده ترسناکه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، بۆیه هیواخوازم له‌گه‌ڵ یه‌کگرتنه‌وه‌ی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کاندا، هاوکات زاراوه‌کانیش له‌سه‌ر بنه‌ما زانستی و مێژوویییه‌کانی خۆیان به‌کار بێنن...
وشه‌ی "ژن" له "ژین"ه‌وه دێت، واته ئه‌و که‌سه‌ی که ژیان ده‌دا به خه‌ڵک ، ئه‌م وشه‌یه زۆر کۆنه، به زمانه‌کانی "ڕووسی و بولغاری"ش به "ژن" ده‌وترێ "ژن" و ئه‌م وشه‌یه هیچ گومانێکی له‌سه‌ر نییه، بۆیه چاکتر وایه هه‌موو کورد به کاری بێنێت، به کرمانجیش هه‌ر "ژن" به کار دێت. زۆربه‌ی کوردیش کرمانجن، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا وشه‌ی "ژن" له وشه‌ی "ئافره‌ت" ڕاستتره. "ژن" واته "کاڤان- کابان" یان "گه‌وره‌ی ماڵ"، وشه‌ی "کاک" بۆ گه‌وره به‌کار دێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می ئه‌که‌دییه‌کاندا "کا" بۆ گه‌وره به‌کار هاتووه و ئه‌گه‌ر به‌ردێک گه‌وره بێت پێی ده‌ڵێن "گابه‌رد".
ادامه مطلب
+
نوشته شده در شنبه بیست و هفتم آبان 1385ساعت 9:35 توسط امید رحیمی اقدم
|
کوردی و تورکی و زمانگه‌لی وێنه‌ی ئه‌وانه زمانی ته‌واوعه‌یارن و زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕاوێژ یان ته‌نانه‌ت به زاراوه نێودێر بکرێن. چونکه زاراوه هه‌ر جیاوازییه‌کی ده‌ربڕینه، وه‌ک زاراوه‌ی ئیسفه‌هانی له به‌رامبه‌ر زاراوه‌ی یه‌زدی دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌من ده‌گه‌ڵ تاجیکییه‌ک قسان بکه‌م هیچ گیروگرفتێکم بۆ تێگه‌یشتن له زمانی وی که نیشته‌جێی وڵاتی تاجیکستانه نییه، چه‌ند وشه نه‌بێ که له‌وانه‌یه بپرسم مه‌به‌ستی چییه. واته پێوه‌ندییه‌که تێکناچێ. به‌و پێیه ئێمه به‌وه ده‌ڵێین زاراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان 60 له سه‌د یان سه‌رتر پێوه‌ندییه‌که تێکچێ پێیده‌ڵێین ڕاوێژ، که تا ڕاده‌یه‌ک تێده‌گه‌ین لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌ڵی چی، به‌ڵام پێوه‌ندیی ته‌واو سه‌رناگرێ. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر گیله‌کییه‌ک بێ و قسه‌م ده‌گه‌ڵ بکا، من تێناگه‌م ده‌ڵێ چی، که وایه من ده‌ڵێم ئه‌وه زمانێکه؛ گیله‌کی زمانه، مازه‌نده‌رانی زمانه، کوردی، تورکی زمانن. به‌ڵام ئه‌و داستانه که ئه‌وانه له ڕابردوو دا چ زمانێکیان هه‌بووه باسێکی دیکه‌یه.
له کۆبوونه‌وه‌ی زانستگه‌ی تۆرۆنتۆ دا یه‌کێک پرسیاری کرد: ئایا زمانێک، هه‌ر به له ناوچوونی ئاخێوه‌رانی ده‌مرێ یان به شێوه‌یه‌کی تریش ده‌مرێ؟ به‌ڵێ، زۆربه‌ی وڵاتانی باکووری ئه‌فریقا که ئێستا به عه‌ڕه‌ب داده‌ندرێن، وه‌ک میسر و چه‌ند به‌شی گه‌وره له عێڕاق؛ ئه‌وانه هه‌ر به عه‌ڕه‌بی قسه‌یان نه‌ده‌کرد. کاتێک ئیسلام به سه‌ریاندا زاڵ بوو و له‌و وڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی عه‌ڕه‌ب سه‌قامگیر بوو، زمانه‌که‌یان بوو به عه‌ڕه‌بی و ئه‌وانه بوونه نه‌ته‌وه‌یه‌کی عه‌ڕه‌ب. به‌و پێیه، ئه‌گه‌ر له ئازه‌ربایجاندا سه‌رده‌مێک به ڕاوێژێکی فارسی قسه کراوه و دوایه تورکی بۆته باو، ئه‌وه باسێکی مێژوویییه. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه زمانی تورکییه و زمانی تورکیش زمانێکه. زمان‌ناسان زاراوه‌یه‌کیان هه‌یه پێیده‌ڵێن Linguistic Islands واته دورگه زمانییه‌کان. به‌و مانایه که له‌وانه‌یه له گوندێکی ئازه‌ربایجان خه‌ڵک به تورکی نه‌دوێن و به ئازه‌ریی کۆن بدوێن، هه‌روه‌ک چۆن له میسریش تاقمگه‌لێک هه‌ن که ئێستاش زمانه کۆنه‌کان ده‌زانن و کوت کوت وه‌ک دورگه زمانییه‌کان ماونه‌وه. به‌و پێیه ئه‌وه دوو باسی جیاوازه. ئه‌وه که ئێستا تورکی زمانه یان نا؟ وه‌ڵام "ئه‌رێ"یه؛ ئه‌وه‌ش که سه‌رده‌مێک مه‌ڵبه‌ندی ئازه‌ربایجان به زمانێک دواوه که ڕیشه‌ی ئێرانی هه‌بووه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وانه دوو بابه‌تی جیاوازن.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و ششم آبان 1385ساعت 10:9 توسط امید رحیمی اقدم
|
ئێمه له به‌شه‌كانی پێشوو دا باسی ئه‌وه‌مان كرد كه وێناچێ "گۆران"ه‌كان سه‌ر به ماده‌كان بن. نه "شترابۆن(Strabon)" ئه‌وانی به ماد زانیوه و نه بۆخۆشیان خۆیان به ماد ده‌زانن.
به‌و پێیه بۆ بڕیار دان له سه‌ر زمانی ئه‌و چوارینانه‌ی به نێوی چوارینه‌كانی بابا تاهیر(1) ناسراون، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاكامه كه چوارینه‌كان چه‌ند زاراوه‌یان تێدا به‌دی ده‌كرێ. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زاراوانه‌ی ده تێكسته‌كانی "ک. هوئارت(Cl. Huart)" دا به دی ده‌كرێن، ده‌رده‌كه‌وێ كه "گۆرانی"ش به‌شی پێوه‌یه.
تێكه‌ڵاویی زاراوه‌كان ده تێكسته‌كانی "هوئارت" دا له‌وه زیاتره كه ئه‌من ده پێشدا بیرم لێ ده‌كرده‌وه. به‌ڵام بۆچوونی "یۆزێف ماركوارت(Josef Markwart)"م بۆ قه‌بووڵ ناكرێ كه پێیوایه چوارینه‌كانی بابا تاهیر به زاراوه‌ی مادیی هه‌مه‌دان نووسراون و ئه‌وه به "زاراوه‌ی بابا تاهیر" ده‌زانێ. ناوبراو به‌ڵگه‌كه‌ی منی له به‌ر چاو نه‌گرتووه كه ده‌رمخستووه ده‌و چوارینانه دا، كه به نێوی چوارینه‌كانی بابا تاهیر بڵاو بوونه‌وه، چه‌ند زاراوه به دی ده‌كرێن كه هیچ وێناچێ ئه‌وانه هه‌موو به‌رهه‌می یه‌ک كه‌س بن. ئه‌و ده‌یه‌وێ به كه‌ڵه‌گایه‌تی "زاراوه‌ی هه‌مه‌دانی" وه‌ک "زمانی بابا تاهیر" بسه‌پێنێ.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و ششم آبان 1385ساعت 10:4 توسط امید رحیمی اقدم
|
هه‌موو ئینسانێک، به‌و مه‌رجه كه هه‌لومه‌رجی فیزیكیی له‌شی كه‌مایه‌سیی نه‌هێنێ و گوێی له زمانێكیش بێ كه له ده‌ور و به‌ری قسه‌ی پێ بكرێ، لانی كه‌م، فێری یه‌ک زمان ده‌بێ، به بێ ئه‌وه كه به ئاشكرایی خۆی به فێربوونی ئه‌و زمانه‌وه ماندوو و شه‌كه‌ت بكا. به كورتی، ئێمه زمانی زگماكیمان له خۆوه فێر ده‌بین و پێمان وا نییه كه شتێكی سه‌یرمان كردووه. ڕه‌نگ بێ ئه‌مه یه‌كێک له‌و هۆیانه بێ كه زۆربه‌ی خه‌ڵک شاره‌زای ئه‌و بواره زانستییه نین كه له زمان ده‌كۆڵێته‌وه. ئه‌م شاره‌زا نه‌بوونه‌ش له زمانناسیی و، بابه‌ته‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و بواره دا، هه‌ر تایبه‌ت به كورد نییه.
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا كه خه‌ریكی خوێندنی زمانناسیی بووم، بۆم ده‌ركه‌وت كه زۆر كه‌نه‌داییش نازانن خوێندكاری زمان‌ناسی چی ده‌خوێنێ. پاشی ئه‌وه كه له وه‌ڵامی ”چی ده‌خوێنی؟” دا، ده‌مگوت ”زمان‌ناسی”، زۆربه‌ی خه‌ڵک یان ده‌یانگوت ”له زمان‌ناسی دا چی ده‌خوێنن؟”، یان ده‌یانگوت، ”كامه زمان فێر ده‌بی؟”، یان ”چه‌ند زمان فێر ده‌بی؟” ده‌توانم بڵێم كه شاره‌زایی زۆربه‌ی خه‌ڵک له زمان‌ناسی، ئێستاش، له‌وه تێناپه‌ڕێ. پێم وا نییه كه كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ش له‌و باره‌وه جیاواز بن.
باشه به‌راستی زمان‌ناسی، ئه‌گه‌ر بریتی نه‌بێ له فێربوونی زمانێک یان چه‌ند زمانێک، چییه؟
ئه‌م وتاره كورته هه‌وڵدانێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره. ناسینی زمان‌ناسی، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه بیر له درێژه‌دانی خوێندن له پلـه‌ی زانستگه دا ده‌كه‌نه‌وه، یان هه‌ر كه‌سێكی كه حه‌ز بكا خۆ به بابه‌ت و دیارده‌كانی زمانه‌وه خه‌ریک بكا، گرینگه. هۆی به گرینگ زانینی ئه‌م خاڵه له به‌ر ئه‌مه‌یه كه ناسینی زمان‌ناسی وه‌كوو بوارێكی زانستیی بۆ كورد پێویسته. به هه‌بوونی زمان‌ناسی زۆرتر كه خۆ به زمانی كوردییه‌وه خه‌ریک بكه‌ن و به شێوه‌ی زانستیی لێی بكۆڵنه‌وه، له‌وانه‌یه هیوای هه‌بوونی ئاسۆیه‌كی ڕووناک، یان ڕووناكتر، بۆ ئه‌م زمانه وێچووتر و له ڕاستیی نزیكتر بێ.
زمان‌ناسی چییه؟ زمان‌ناسی بریتییه له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه‌ی زمان. ئه‌گه‌رچی زانینی زیاتر له زمانێک له‌وانه‌یه یارمه‌تی خوێندكاری زمان‌ناسی یان زمانناسێک بدا كه باشتر له چه‌مک و دیارده‌كانی زمان تێ‌بگا، زمان‌ناس ناچار نییه زمانێكی دیكه فێر بێ. به‌ڵكوو، زمان‌ناس هه‌وڵ ده‌دا كه له زمان، وه‌كوو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی، تێ‌بگا. زمان‌ناسی، بۆ نموونه، له وه‌ڵامی ئه‌م چه‌شنه پرسیارانه ده‌گه‌ڕێ: ده‌نگه‌كانی زمان چۆن ساز ده‌بن؟ بۆچی كاتێک قسه‌كه‌رێک ئه‌م ده‌نگانه به دوای یه‌كتر دا ڕیز ده‌كا، یه‌كێكیتر، واته گوێگرێک، ده‌توانێ له‌م ده‌نگانه واتا و مانا چێ بكا؟ هه‌روه‌ها، بۆچی ئه‌م سازكردنه‌ی واتا له ده‌نگ به هه‌موو گوێگرێک ناكرێ؟ زانینی زمانی زگماكیی مانای چییه؟ ئایا زمانی هه‌ڵه و زمانی ناهه‌ڵه هه‌ن؟ ئایا زمانێكی به‌ربڵاوی وه‌كوو ئینگلـیسی له زمانێكی سه‌ركوتكراوی وه‌كوو كوردی، یان زمانی گوندێكی دووره‌ده‌ستی ئه‌فریقایی ته‌واوتره؟ جیاوازی له نێوان دیاله‌كت (له‌هجه) و زمان دا چییه؟ بۆ نموونه، ئایا كوردی زمانه، یان له‌هجه؟ جیاوازی شێوه قسه‌كردنی ژن و پیاو چییه؟ ئه‌م جیاوازییانه چ ته‌ئسیرێكیان له پێگه و پلـه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژن و پیاو دا هه‌یه؟ ئه‌مانه و زۆر پرسیاری تریش بابه‌تی خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی فێرخوازه‌كانی زمان‌ناسی و زمانناسانن. جیاوازیی و به‌ربڵاویی پرسیارگه‌لێكی یه‌كجار زۆر سه‌باره‌ت به زمان بووه‌ته هۆی ئه‌مه كه زمان‌ناسی به چه‌ندین لک دابه‌ش بكرێ.
لكه‌كانی زمانناسیزمان به شێوه‌ی جۆراوجۆر لێی ده‌كۆڵدرێته‌وه و موتاڵا ده‌كرێ. هه‌ر به‌و پێیه‌ش، زمان‌ناسی ده‌كرێ به چه‌ند شێوه دابه‌ش بكرێته سه‌ر چه‌ندین لک و پۆ. هه‌ركام له‌و لكانه وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاری تایبه‌ت ده‌ده‌نه‌وه و له بابه‌تگه‌لێكی تایبه‌ت ده‌كۆڵنه‌وه:
1. زمانناسیی تیئۆریک (Theoretical linguistics) (خالیس و بنه‌ره‌تی: زمانه‌كان چۆن كار ده‌كه‌ن؟)
2. زمانناسیی مێژوویییانه (Historical linguistics) (زمانه‌كان چۆن بوون به ئه‌مه‌ی كه ئێستا هه‌ن؟)
3. زمانناسیی كۆمه‌ڵایه‌تییانه (Sociolinguistics) (پێوندی زمان له گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟)
4. زمانناسیی ده‌روونناسییانه (Psycholinguistics) (زمان له ناو مێشک دا چۆن ساز ده‌بێ و ده‌كه‌وێته كار كردن؟)
5. زمانناسیی پێكگرتن/ كارپێكه‌رانه (Applied linguistics) (فێربوون و فێركردنی زمان، وه‌رگێڕان، هتد.)
6. زمانناسیی كامپیوتێریی ( Computational linguistics) (به كۆمپیۆتێره‌كردنی زمانی ئینسان)
جگه له ئه‌مانه، هێندێک لكی دیكه‌ش له زمان‌ناسی ده‌بنه‌وه. بۆ وێنه هێندێک زمان‌ناس له زمانی ماڵات ده‌كۆڵنه‌وه. هێندێكی دیكه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له زمانی كه‌مئه‌ندامانی بیستن و گوتنن. هێندێكیش له كه‌ره‌سه‌كانی تری پێوه‌ندیی گرتن، وه‌كوو هێما و ئیشاره، ده‌كۆڵنه‌وه. هی واش هه‌یه كه له فه‌لسه‌فه‌ی زمان ده‌كۆڵێته‌وه. هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ش كه تا ئێستا ناویان هاتووه، له خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه سه‌ر لكی بچووكتر. له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا، كورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به هه‌ركام له‌و به‌شانه پێشكه‌ش ده‌كرێ.
1. زمانناسیی تیئۆریک (Theoratical Linguistics): ئه‌م به‌شه باوترین به‌شی زمان‌ناسی و به‌شێكی گرینگی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆلێجه‌كانی زمانناسییه. ئه‌م لكه‌ی زمانناسیی له زمان وه‌كوو دیارده‌یه‌كی ئینسانیی و كه‌ره‌سه‌یه‌كی پێوه‌ندیگرتن ده‌كۆڵێته‌وه. چونكه زمان له چه‌ندین پێكهاته، وه‌كوو ده‌نگ، وشه، رسته، مانا و هتد، چێ بووه، ئه‌م لكه‌ی زمانناسیش خۆی به چه‌ندین لكی بچووكتر دابه‌ش كراوه. ئه‌م لكه بچووكانه بریتین له فۆنه‌تیک، فۆنۆلۆژیی، مۆرفۆلۆژیی، رسته‌سازیی، واتاسازیی و، پراگماتیک (ته‌ئسیری هه‌لومه‌رج له سه‌ر به‌كارهێنانی زمان).
1.1. فۆنه‌تیک (Phonetics): ”فۆن” واته ده‌نگ. فۆنه‌تیک واته زانستی ناسینی ده‌نگ. له زمان‌ناسی دا، فۆنه‌تیک به كۆڵه‌كه‌ی زانسته‌كه و ناسینی زمان ده‌ناسرێ. هۆی گرینگایه‌تی فۆنه‌تیک له ئه‌مه دایه كه زمان له ئه‌ساسدا بریتییه له كۆمه‌ڵه‌یه‌ک ده‌نگ كه به شێوه‌گه‌لێكی تایبه‌ت و، زۆربه‌ی كاتان به پێی یاسایه‌كی رێكوپێک، سیسته‌مێكی پێوه‌ندی گرتنیان چێ كردووه. فۆنه‌تیک له چۆنیه‌تی پێكهاتنی ئه‌م ده‌نگانه ده‌كۆڵێته‌وه. بۆ وێنه فۆنه‌تیک له ئه‌وه ده‌كۆڵێته‌وه
كه له زمانی كوردی دا چه‌ند ده‌نگ هه‌ن. ئه‌م ده‌نگانه له كوێی ئه‌وک، زار، زمان و لووت دا ساز ده‌بن و چۆن ساز ده‌بن؟ ده‌وری ئه‌ندامه‌كانی له‌ش (زار، زمان، ئه‌وک، لووت، لێو، ددان و هتد) له سازبوونی ئه‌م ده‌نگانه دا چین؟ هه‌روه‌ها، كامانه له‌م ده‌نگانه ده‌نگی سه‌ره‌كین(فۆنیم)، كامانه‌ش ده‌نگی ناسه‌ره‌كین(ئه‌له‌فۆن)؟ ئه‌مانه و زۆر شتی گرینگی دیكه‌ش بابه‌ته‌كانی لێكۆڵینه‌وه له به‌شی فۆنه‌تیک دا پێكدێنن.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و ششم آبان 1385ساعت 10:0 توسط امید رحیمی اقدم
|
● ده‌یڤید لاج (David Lodge)
o وه‌رگێڕ: د. هاشم ئهحمهدزادهسهرهتا، كاتێك مه‌رگ دیارده‌یه‌كی دوور بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر قه‌ت سه‌ردانی ئه‌وی نه‌كردبوو، نایت[1] نه‌یده‌توانی نه بیر له داهاتوو بكاته‌وه و نه له هیچ شتێك كه پێوه‌ندیی به ڕابردووی ئه‌وه‌وه هه‌بوو. ئه‌و ته‌نیا ده‌یتوانی به ڕووگرژی بڕوانێته هه‌وڵی خائینانه‌ی ناتور (سروشت)[2] بۆ كۆتاییپێهێنانی ئه‌و و تێده‌كۆشا هه‌وڵه‌كه‌ی ناتور پووچه‌ڵ كاته‌وه.
تاته‌به‌رده‌كه دیمه‌نی ناوه‌وه‌ی به‌شێك له ئوستوانه‌یه‌كی بۆشی پێكهێنابوو. له سه‌ره‌وه ئاسمان و له‌ژێره‌وه ده‌ریا بوو. ئه‌م تاته‌به‌رده به مه‌ودای تا ڕاده‌ی نیودایره‌یه‌ك كه‌نداوه‌كه‌ی ده‌ور ده‌داوه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ده‌یتوانی ئه‌و دیمه‌نه ئه‌ستونگییه‌ی كه له دوو لای ئه‌وه‌وه خوار ببۆوه ببینێت. ئه‌و ڕوانییه داوێنی خواره‌وه‌ی ڕووبه‌ره‌كه و پتر هه‌ستی كرد كه چ مه‌ترسییه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات. خۆف هه‌موو شوێنێكی داگرتبوو و ڕووبه‌ره‌كه هه‌تا قوڵایییه‌كی زۆر وێرانه بوو.
له ئاست یه‌ك له شته ئاوێته‌بووه ئاشناكاندا، ئه‌و جێگایه‌ی جیهانی بێ‌ڕۆح هزری مرۆڤ، كاتێك له چركه‌كانی هه‌ڵپه‌ساردندا پشوو ده‌دا، جه‌زره‌به ده‌دات، به‌رامبه‌ر چاوه‌كانی نایت فۆسیلێكی قایم له‌سه‌ر گاشه‌به‌ردیك قوت ببۆوه. ئه‌مه ئافرێندراوێكی چاودار بوو. ئه‌و چاوانه‌ی كه مردبوون و ببوونه به‌رد، هێشتا ده‌یانڕوانییه ئه‌و. ئه‌م فۆسیله یه‌ك له‌و گیانله‌به‌ره كۆنه ڕه‌قپێستانه بوو كه به تریلۆبیته‌كان به‌ناوبانگن. سه‌ره‌ڕای میلیۆنان ساڵ جیاوازی له نێوان ژیانی نایت و ئه‌م فۆسیله، وێده‌چوو كه ئه‌وان له شوێنی مه‌رگی خۆیان یه‌كتریان بینیوه. له ناو ئه‌و شتانه‌ی كه له خه‌یاڵی نایتدا ده‌گونجان، ئه‌م فۆسیله ته‌نیا نموونه‌یه‌ك بوو كه ڕۆژگارێك زیندوو بووه و له‌شێكی هه‌بووه كه بیپارێزێ، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا خۆشی خاوه‌نی له‌شێك بوو. - توماس هاردی، جووتێك چاوی شین (1873)-
ڕۆمان بریتییه له گێڕانه‌وه و گێڕانه‌وه‌ش، به هه‌موو ئامرازه‌كانیه‌وه- وشه، فیلم، كارتۆن- ده‌یهه‌وێ حه‌زی جه‌ماوه‌رێك له ڕێی ورووژاندنی پرسیار له زه‌ینیاندا، به وه‌دواخستنی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان، وه‌دیبێنێ. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م پرسیارانه دوو جۆرن. ده‌سته‌یه‌كیان گرێدراوی هۆكاریین(بۆ نموونه، كێ وای كرد؟) و ده‌سته‌یه‌كیشیان لایه‌نی زه‌مه‌نییان هه‌یه(بۆ نموونه، دواتر چ ڕوو ده‌دات؟). ئه‌م دوو جۆره پرسیارانه به شێوه‌یه‌كی زۆر په‌تی له چیرۆكی پۆلیسیی كلاسیك و چیرۆكی ماجه‌راییدا ده‌رده‌كه‌ون. وه‌دواخستن تێكنیكێكه به‌تایبه‌تی بۆ چیرۆكی ماجه‌رایی و هه‌روه‌ها بۆ تێكه‌ڵاوێك له چیرۆكی پۆلیسی و ماجه‌رایی، واتا تریلێر. ئه‌مجۆره گێڕانه‌وانه وا داڕێژراون كه كاراكتێره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه هه‌لومه‌رجی ترسناك و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌تا كۆتایی چیرۆكه‌كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی هه‌ستی هۆگرانه و مه‌ترسیدار و پڕ هه‌یه‌جان له لای خوێنه‌ره‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌دواخستن به تایبه‌تی گرێدراوی شێوه باوه‌كانی داستانه، زۆر جاران كه‌وتۆته به‌ر ڕقی ڕۆماننووسه ئه‌دیبه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرن، یاخود به لانیكه‌م كه‌می به‌ها پێدراوه. بۆ نموونه جه‌یمز جۆیس له ئولیسهدا ڕووداوگه‌لی ئاسایی و بێئاكامی ڕۆژێكی دوبلینی سه‌رده‌م به‌سه‌ر چیرۆكی قاره‌مانی و داخراوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆدیسه له شه‌ڕی ترۆیادا ده‌سه‌پێنێ و به‌مه‌ش ده‌یهه‌وێت بڵێت كه هه‌یه‌جانی واقیع له‌وه‌یكه داستانی سوننه‌تی ده‌یهه‌وێت ئێمه باوه‌ڕی پێبێنین كه‌متر و لێڵتره. به‌ڵام هێندێك نووسه‌ری توانا، به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، به ئاگایییه‌وه له تێكنیكی وه‌دواخستن له ئافراندنی داستانی باودا كه‌ڵكیان وه‌رگرت و بۆ مه‌به‌ستی خۆیان ده‌كاریان هێنا.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه بیست و پنجم مهر 1385ساعت 11:3 توسط امید رحیمی اقدم
|
این مقاله با اندكی حذف(!) در مجله‌ی چیستا، است. یك ترانه‌ی فولكلوریك كردی:
قلب من كه به دایم شیداست، به وسعت یك انار، اما
صد برزن باشدش، هر یك به سان شه‌ری
صد استاد باشدش، هر یك به كاری خبره
آن كه میان من و تو جدائی افكند، سنگ‌ها بر او بارد!
منظومه‌های شفاهی كردی دو گونه‌اند: یك آنانكه داستانی‌اند و دارای ساختاری نمایشی، و دیگر، منظومه‌های غیر داستانی.
در این میان، همه‌ی قصه‌ها، افسانه‌ها و داستان‌هایی كه بر اساس حوادث تاریخی منطقه، مبارزات ملی و مذهبی، وقوع جنگ‌ها و كشتارهای محلی، در آمیزه‌ای با تخیل و دانسته‌های مستقیم یا غیرمستقیم گزارنده، بازسرائی شده‌اند، و نیز حدیث عشق‌های ناكام و دلدادگی‌های پرشور خود و دیگران، در گونه‌ی اول جای می گیرند. این منظومه‌ها كه شمارشان بیش‌تر از نوع دیگر است، نام عمومی "بیت" را بر خود دارند.
منظومه‌های دیگر كه قالب داستانی ندارند و فاقد عناصر سازنده‌ی دراماتیكی هستند شامل چامه‌های بلند عاشقانه، آوازهای مذهبی و ملی، و وصف زیباییهای میهن و دلداده‌ی جوان بوده و نام‌های مختلفی دارند: حیران، ئازیزه، پاییزه، بالوره، گورانی و ...
از آن‌جا كه معمولا آثار ادبی شفاهی، سینه به سینه نقل شده و تنها در اذهان گویندگان حفظ و نگهداری می‌شوند، لاجرم دستخوش تغییراتی كم و بیش بوده‌اند، به‌طوری كه گاه روایت‌های مختلفی از یك منظومه‌ی خاص وجود دارد.
دوست اندیشمند و ادیبم، آقای احمد بحری، دبیر دبیرستان‌های مهاباد در كتاب ارزشمندی كه به زبان كردی برای چاپ آماده كرده، حدود 18 روایت مختلف از "ئازیزه" را از زبان گویندگان و خنیاگران مختلف گردآوری و ثبت كرده است كه متن حاضر، ترجمه‌ی یكی از آن روایت‌ها از زبان "حسین شه‌شه" بیت‌خوان معروف موكریان است.
منظومه‌ی بلند ئازیزه با مضمونی از عشق انسانی و تصاویری شاعرانه از طبیعت پیرامون و زیباییهای آن، و نیز توصیف‌های پرقدرت و سرشار از تخیل در باره‌ی معشوق، نمونه‌ی جالبی‌ست از زیبایی‌شناسی مردم كرد و هنرمندان عامی آن در دورانی نزدیك به دویست سال قبل و شاید هم بیش‌تر.
آنچه در پی می‌آید، ابتدا سرگذشت بیت‌خوان است كه از مصاحبه‌ی رادیویی ایشان با مركز مهاباد، در نوروز سال 65 شمسی گرفته شده است و سپس متن فارسی منظومه.
جای خود دارد كه از دوست گرامی آقای عزیز آلی، كه همواره با وسواس و دقت ادبی خود، مشوق اینجانب در شناساندن ادبیات مردمی كردستان به هموطنان فارس‌زبان بوده‌اند صمیمانه تشكر كنم.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه یازدهم مهر 1385ساعت 10:37 توسط امید رحیمی اقدم
|
• شه‌هلا ده‌باغی
له سایتی به‌ڕێز هێدی دا نووسراوه‌یه‌ک له لایه‌ن به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب سه‌باره‌ت به شێعره‌کانی ماموستا هێمن داندرابوو که من دوای چه‌ند جار خوێندنه‌وه، مێتۆدێکم تێدا نه‌دیت که چۆن ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه کراوه، جگه به قه‌ولی خودی به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب "شووعار" نه‌بێ.
دوای بیروڕا گۆڕینه‌وه له گه‌ڵ کاک هێدی، من کوتم که به‌داخه‌وه ئێستا به هۆی هێندێک گرفت ناتوانم شتێک که به دڵی خۆم بێت بنووسم و با بمێنێت بۆ کاتێکی تر. ئێستاش به‌ڕیز هێدی نووسیوێتی که من ناڕه‌زایه‌تیم ده‌ربڕیوه.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در یکشنبه نهم مهر 1385ساعت 11:19 توسط امید رحیمی اقدم
|
این مقاله در مجله‌ی چیستا، شماره 9، سال 7 (تهران، خرداد 69) به چاپ رسیده است. "بیت"ها، منظومه‌های داستانی عامیانه‌ای هستند كه بخش مهمی از ادبیات فولكلوریك كردها را تشكیل می‌دهند. این داستان‌های شفاهی كه پیدایش آنها به دوران طولانی فئودالیسم در كردستان برمی‌گردد، سینه به سینه از گزارنده‌های ناشناخته‌ی سده‌های پیشین به خنیاگران امروزی رسیده‌اند. "بیت"ها كه با آواز بلند و در ﺤﻀﻮر جمع خوانده می‌شوند م‌وﻀﻮع‌های مختلفی دارند. م‌وﻀﻮع برخی ﺼﺮفا محلی و بومی‌ست و نشان‌دهنده‌ی فراز و نشیب قومی، چه در زمان‌های جدید و چه در ادوار باستانی، ﻤﺜﻼ تاریخ كردها، جنگ و مبارزه‌های ملی و ﻤﺬهبی، حوادﺚ واقعی تلخ و شیرین ﻤﻧﻄﻘﻪ، داستان‌های عشق و دلدادگی و م‌وﻀﻮع‌های دیگری مانند آن. محتوای ﺒﻌﻀﻰ دیگر، اقتباس از ادبیات غیربومی می‌باشد.
"بیت"ها، به ﻤﺜﺎبه‌ی فرهنگ لغات و اﺼﻃﻼحات، گنجینه‌های گرانبهایی به‌شمار می‌روند كه واژه‌های اﺼﻴﻞ بسیاری را از ﺨﻃﺮ نابودی رهانیده‌اند و از این لحاﻇ ارزش ادبی و دستوری ویژه‌ای را دارا هستند. از سوی دیگر در "بیت"ها به‌خوبی می‌توان روحیات، عواطف و عناصر زندگی مردم كرد، نوع روابط اجتماعی، شرایط طبیعی، وضعیت جغرافیایی و سیاسی، حرفه‌ها، شیوه‌های فعالیت مردم و باورها و پندارهای اجتماعی مردم را همچون تصویری در یك آینه دید.
دكتر منوچهر مرتضوی در دیباچه‌ی سلسله انتشارات ادبیات عامیانه‌ی ایرانی (نشر دانشكده‌ی ادبیات و علوم انسانی تبریز) می‌نویسد:
"منشا بیت‌های كردی متفاوت است و امكان دارد یك افسانه یا حادثه‌ی تاریخی ملی یا یك حادثه‌ی محلی و خاطره‌ی مبهم یك شكست و پیروزی یا معتقدات بومی و مذهبی یا تاثیرات عاطفی و تخیل شاعرانه یا ممزوجی از این‌ها، هسته‌ی بیت‌ها باشد، ولی در هر حال روح كلی بیت به نحوی از انحاء گویای آرزوها، امیدها، یاس‌ها، تلخكامی‌ها و مثل افسانه‌ها و ترانه‌ها و سرودهای دیگر مناطق، خاطره‌یی از خنده‌ها، گریه‌ها، شادی‌ها و ناله‌های بی‌سرانجام در چنگال راز سرنوشت انسانی و جبر غم‌افزای آفرینش است."
زنان و مردان بیت‌خوان به تناسب شرایط و موقعیت، در سرای اربابی، مساجد روستا، قهوه‌خانه‌های شهر، مجالس بزم و رزم و كار، به آواز خوش، داستان‌ها و مراثی خود را می‌سرودند و می‌خواندند. وقوع جنگ‌های سخت و كشتار و غارت و ویرانی، به‌ویژه جنگ جهانی اول و عواقب دردناك آن از یك سو، ورود مظاهر پیش‌رفت و تكنولوژی مانند گرامافون و رادیو به كردستان از سوی دیگر، كم كم فولكلور ادبی و هنر بیت‌خوانی و نقالی این منطقه را با خطر جدی مواجه ساخت و روشنفكران و تحصیلكردگان را به گردآوری بیت‌ها و منظومه‌های عامیانه تشویق و ترغیب كرد.
دانشمند كردشناس آلمانی پروفسور اوسكار مان (1) در سالهای 1901 تا 1903 به شهر سابلاغ (مهاباد كنونی) سفر كرد و با همكاری دكتر جواد قاضی _ عموی مترجم سرشناس محمد قاضی_ كه در آن هنگام روحانی جوانی بود، تعداد 19 بیت را از زبان روستایی بیت‌خوانی به نام "رحمان بكر" جمع آوری كرد و به همراه 6 افسانه‌ی كردی، مجموعا تحت عنوان (لهجه‌ی كردان موكری) با تلفظ اصلی و به خط لاتینی ویژه‌ای در سال 1906 در برلین به چاپ رساند.(2)
ادامه مطلب
+
نوشته شده در یکشنبه نهم مهر 1385ساعت 11:6 توسط امید رحیمی اقدم
|
ميرجه‌واد سه‌يدحوسێنی
هیچ له خۆمان پرسیوه که بۆ ئه‌ده‌بیاتی منداڵانمان نییه، یان ئه‌گه‌ر هه‌مانبێ هێنده لاوازه ناتوانێ پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ خوێنه‌ر بگرێ، که‌چی به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌کان له‌و باره‌وه زۆر سه‌رکه‌وتوون و له نێو منداڵاندا بره‌ویان هه‌یه و خوێنه‌رێکی زۆر بۆ لای خۆیان ...
بقیه در ادامه مطلب
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه بیست و سوم شهریور 1385ساعت 10:59 توسط امید رحیمی اقدم
|
• شه‌هلا ده‌باغی
له سایتی به‌ڕێز هێدی دا نووسراوه‌یه‌ک له لایه‌ن به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب سه‌باره‌ت به شێعره‌کانی ماموستا هێمن داندرابوو که من دوای چه‌ند جار خوێندنه‌وه، مێتۆدێکم تێدا نه‌دیت که چۆن ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه کراوه، جگه به قه‌ولی خودی به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب "شووعار" نه‌بێ.
بقیه در ادامه مطلب
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه بیست و سوم شهریور 1385ساعت 10:37 توسط امید رحیمی اقدم
|